هەنگاوێکی گەورەی وەک ریفراندۆمو پاشان دەوڵەتی کوردی پێویستی بەسرودە.
دەبێت ریفراندۆم سرودی هەبێت و ئاڵایەکیشی بۆ دیاری بکرێت -پشکۆ ناکام سایتی ئاوێنە ریفراندۆم وەک روداوێکی گەورەو مێژویی لەسەر دەستی بنەماڵەیەکی مێژوییو جوگرافی، جائیز نیە هەروا بەسادەییو بێ رازاننەوە بێتە دی، بەتایبەتی گەر زانیمان ڕیفراندۆم وەک “مەنجەڵ” یەکەم کەرەسەی لێنانی دەوڵەتی کوردیەو بۆ خۆشکردنی تامی ئەو خواردنە کە هەرگیز لەژێر دانا دەرناچێت پێویستە چەن بەهاراتێک بەکار بێنین، هەم خواردنەکە واتە تامی دەوڵەتە کوردیەکە خۆش ئەکات، هەم بۆن بەرامێکی وای ئەیاتێ تا بینایەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەئەمریکا بچێت، هەندێک بابەتو بەهارات بۆ رازاننەوەی ریفراندۆم ئەمانەن: – هەر هەنگاوێکی گەورەی وەک ریفراندۆمو پاشان دەوڵەتی کوردی پێویستی بەسرودە. بۆیە ئەبێت سرودێک بۆ ریفراندۆم دابنرێت کە کەناڵە زەردو زەرد هەڵگەڕاوەکان بیستو چوار سەعات پەخشی بکەن، ئەمەش ئەرکێکی قورس نیە، ئەو شاعیرەی شیعری “زێڕە”ی داناوە ئێستا دەرسی ڕێبازی بارزانی لەمەعهەدی پێگەیاننی! کادیرانی پارتی ئەڵێتەوە، ئەو زاتە دەستی لەو شیعرانەیا هەیەو ئەتوانێت بەدەم چارەکێکەکەوە (مەشروب نەک موچە) شیعرێکی زۆر جوان و لایەق بەریفراندۆم بنوسێ ، خۆ سەرۆک هەر سەرۆکە ئیتر زێڕە کەی دوێنێ بێت یان ئەوەی ئەمڕۆ..ئاوازەکەیشی هونەرمەندێک هەیە گەر کاتی هەبێت” چونکە زۆر مەشغوڵی گورانی بێژە ئافرەتەکانە ” لەئاواز دانانا سەری ڕووتاوەتەوە، شارەزاییەکی تەواوی هەیە لەسود وەرگرتن لەئاوازی سرودەکانی بەعسو تێکەڵکردنی بە سرودەکانی پارتی، ئەتوانێت بەشەو و ڕۆژێک ئاوازێک بۆ شیعرەکەی شاعیری زێڕە لەسەر ریفرابدۆم دانێ، [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
هەنگاوێکی گەورەی وەک ریفراندۆمو پاشان دەوڵەتی کوردی پێویستی بەسرودە.
Reviewed by Unknown
on
6:21:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: