باوكی سارا و خه‌نده ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه
عه‌لی به‌كر، باوكی (سارا و خه‌نده عه‌لی) گۆرانیبێژانی میللی، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌نگۆی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاشكراشی ده‌كات، به مه‌به‌ستێكی سیاسی ئه‌و هه‌واڵه بڵاو كراوه‌ته‌وه. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18/8/2017، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، له چه‌ند په‌یج و ماڵپه‌ڕێك هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی سارا و خه‌نده عه‌لی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاو كراوه‌ته‌وه، عه‌لی به‌كر، باوكیان، له ڕێگه‌ی (باس‌نیوز)ـه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه. عه‌لی به‌كر، له‌مباره‌یه‌وه به (باس‌نیوز)ـی ڕاگه‌یاند: “دوای ئه‌وه‌ی به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆرانییه‌كمان بڵاو كرده‌وه، چه‌ند لایه‌نێك هه‌ڕه‌شه‌یان لێمان كرد، چه‌ندین قسه‌وباسیان له‌سه‌ر من و كچه‌كانم بڵاو كرده‌وه، یه‌كێك له‌و ده‌نگۆیانه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه كچه‌كانم به ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه”. گوتیشی: “ئێمه له‌و ده‌نگۆ و هه‌ڕه‌شانه ناترسین، به‌رده‌وام ده‌بین له بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره گۆرانییانه بۆ ئه‌و حزبه‌ی كه خۆشمان ده‌وێت”. عه‌لی به‌كر، دانیشتووی شاری هه‌ولێره، تێكست و ئاوازی گۆرانی بۆ كچه‌كانی (سارا، خه‌نده) ئاماده ده‌كات، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌رهه‌مه‌كانیان زیاتر گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێیه و بینه‌رێكی زۆری هه‌یه، ئه‌وان له ڕێگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌وه پاڵپشتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك عه‌لی، ده‌ڵێت: “له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، گۆرانییه‌ك بۆ پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
باوكی سارا و خه‌نده ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه
Reviewed by Unknown
on
8:31:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: