دوو بڕیاری نوێ له‌باره‌ی مامۆستایانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت
په‌روه‌رده ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كی نوێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ساڵی خوێندن ده‌دات كه تایبه‌ته به‌زیادكردنی كرێی وانه‌بێژی له‌به‌ژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ی دانه‌مه‌زراون، به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه له‌بری گواستنه‌وه، ته‌نسیب بۆ ئه‌و مامۆستا گرێبه‌ستانه بكرێت كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌خوێندنگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاردا خزمه‌تده‌كه‌ن. مامۆستا نازدار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “ئه‌و ڕێنماییه نوێیانه‌ی بۆ زیادكردنی كرێی وانه‌بێژی ده‌ركراوه‌و بڕیاره بۆ ساڵی نوێی خوێندن جێبه‌جێبكرێت، ته‌نها ئه‌و مامۆستایانه ده‌گرێته‌وه كه دانه‌مه‌زراون، جگه‌له‌وه‌ش مامۆستایانی دامه‌زراو ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كه‌ی پێشتر، كرێی وانه‌بێژیان بۆ ئه‌ژمارده‌كرێت”. سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی ڕێنماییه نوێیه‌كه مامۆستا نازدار وتی:”به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییه، كرێی وانه‌بێژی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم سێ هه‌زار دیناره‌و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس چوار هه‌زار دیناره‌و بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش كاری پێده‌كرێت”. ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، ئه‌و ڕێنماییه ئه‌و مامۆستایانه ناگرێته‌وه كه هه‌میشه‌یی و دامه‌زراون، “به‌ڵكو ڕێنماییه كۆنه‌كه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت به‌جۆرێك كه بۆ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم دوو هه‌زارو 500 دینار بۆ هه‌ر به‌شه‌وانه‌یه‌ك و بۆ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیش سێ هه‌زارو 500 دیناریان بۆ ئه‌ژمارده‌كرێت”. سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی ئه‌و مامۆستا گرێبه‌ستانه‌شی پێشتر له‌خوێندنگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاردا دامه‌زراون كه مافی گواستنه‌وه‌یان نییه ئاخۆ ده‌توانرێت له‌بری گواستنه‌وه ته‌نسیبیان بۆ خوێندنگه‌كانی ناوشارو ده‌وروبه‌ری بۆ بكرێت، مامۆستا نازدار وتی:”به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ته‌نسیبیان بۆ بكرێت به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا هیچ دامه‌زران و گرێبه‌ستێك بۆ مامۆستایان ناكرێت”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
دوو بڕیاری نوێ له‌باره‌ی مامۆستایانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت
Reviewed by Unknown
on
10:17:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: