Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هواوی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازارەوە

هواوی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازارەوە
 
 
کۆمپانیای ھواوی بەرھەمی تازەی خۆی  HUAWEI nova 2 Plus خستە بازاڕەکانی عیراقەوە کەئەم بەرھەمە تازەترین داھێنانی بواری تەکەنەلۆژیای مۆبایلی ھواویە و وا لە بەکارھێنەرانی دەکات کە ئەزمونێکی تازە لەم بوارە تاقی بکەنەوە ، ئەم مۆبایلە کامیرایەکی پێشکەوتوو بۆ وێنەگرتنی جوانترین وێنەی سیڵفی و ئەزمونێکی ناوازە بەیەکەوە کۆدەکاتەوە لەگەڵ ستایلێکی مۆدرین و ئاستێکی بەرزی کارکردن . کامیراکەی HUAWEI nova 2 Plus بە کوالیتیەکی بەرزەوە بۆ بەکارھێنەران ئامادەکراوە ، کامیرای پێشەوە بە کوالێتی ٢٠ میگاپیکسل لەگەڵ کامیرای دواوە بە کوالیتی ١٢ میگاپیکسل لەگەڵ تابەتمەندی ٨ میگاپیکسل بۆ وەرگرتنی وێنەی پۆرترێ .
بەڕێوەبەری ئامێرەکانی ھواوی لە عیراق جریلیۆ دەربارەی ئەم مۆبایلە رایگەیاند : ژمارەیەکی زۆر لە لاوان و گەنجان بوپەرۆشەوە چاوەڕێی مۆبایلی HUAWEI nova 2 Plus دەکەن چونکە بە ستایلێکی مۆدرین و توانایەکی بێ وێنە دروستکراوە ، ھەروەھا ستایلی ئەم مۆبایلەی ھواوی پێشخستنی مۆبایلی HUAWEI nova 2  ، ئەم دوو مۆبایلەش تایبەتمەندی وێنی سیڵفی و ستایلێکی بێ وێنەیە کە ئەوەش کەسایەتی ھاوچەرخی بەکارھێنەران بەدیار دەخات .
مۆبایلی HUAWEI nova 2 Plus تایبەتمەندی وێنەی سیڵفی ناوازە لەخۆدەگرێت بە کوالێتی ٢٠ میگاپیکسل کە لە ھەموو بارودۆخێک بەکارھێنەر دەتوانێت وێنەیەکی سیڵفی بگرن بە جوانترین و بەرزترین کوالێتی بەتایبەتی لە وێنەکانی پۆرترێ کە شێوەیەکی جوان بەدیاردەکەوێت ، بەتایبەتی لەلایەن گەنجان و لاوانەوە کەکەسایەتیان تیایدا بەدیار دەکەوێت ، ھەروەھا مۆبایلی HUAWEI nova 2 Plus تایبەتمەندی جیاکردنەوەی رەنگەکانی لەخۆدەگرێت کە ئەوەش دەبێتە ھۆکاری ئەوەی وێنەکان بەجوانی دەربچێت ، ھەرەوەھا کامیراکەی توانای وەرگرتنی وێنەی ھەیە لە بارودۆخی روناکی کەمەوە بە ھۆی بوونی فلاشی LCD بە ١١ پلەی گەرمی رەنگیەوە کە دەگۆرێ بە گۆڕینی روناکیەوە کە ئەوەش وادەکات وێنەکان لەم جۆرە بارودۆخانە بە ناوازەیی دەربچێت ، ئەم تایبەتمەندیانەش بەکامیرایەکی دوانەی دواوە پاڵپشتی دەکرێت بە کوالێتی ١٢ و ٨ میگپیکسل .
ستایلی HUAWEI nova 2 Plus ستایلێکی ناسک و تەنکە ، شاشەکەی ٥.٠/٥.٥ ئینجە ، ئەستوریەکشی ٦.٩ ملمە لەگەڵ تایەتمەندی پەنجەمۆر کە ئەستوریەکەی تەنھا ٠.١ ملمە ، کێشی سووکە و پاتریەکی تەمەن درێژی ھەیە کە بە ٣٠ خولەک رێژەی ٣٩% شەحن وەردەگرێت ، ھواوی بۆ ئەم مۆبایلە مۆسیقای تایبەتی داناوە و گرێبەستی لەگەڵ چەندین میوزیک ژەنی جیھانی واژوو کردەوە وەک میوزەک ژەن رینەر مایلارد کە ھەڵگری خەڵاتی گرامی جیھانە و بەکارھێنەران بەسیستەمێکی بەرزی دەنگەوە گوێبیستی ئاوازەکان دەبن . ھەروەھا ئەم مۆبایلە سیستەمی بلوتوسی بێتەل ( Aptex ) لەخۆدەگرێت کەئەم سیستەمە ھامەھەنگی تەواو لەنێوان دەنگ و وێنە پەیدا دەکات لەکاتی بەکارھێنانی بلوتوس .
شایانی باسە رەنگەکانی مۆبایلی HUAWEI nova 2 Plus بریتین لە گۆلدن و رەش و شین .
 
 
 
 
 
 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

هواوی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازارەوە Reviewed by Unknown on 4:39:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.