Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەمیشە کەسێک هەیە

هەمیشە کەسێک هەیە
جیاواز لە هەموو ئەوانی تر
دڵمان بۆی تەنگ ئەبێت،
جیاواز لە ئەوانی تر
بیری ئەکەین،
کەسێک
جیاواز لە هەمووان دێت و
جیاواز لە هەمووان ئەڕوات!
کەسێک وەک ئەوەی
هەرچی شتێکی ئەم دنیایە هەیە
لە جانتاکەی شانیدابێت،
لە هاتنێکدا
هەمووی لە بەردەمماندا هەڵ ڕێژێت،
لە ڕۆیشتنیشدا
دنیا چۆڵ ئەبێت!
هەمیشە کەسێک هەیە
هەموو شتێکمان لەگەڵ بەش ئەکات
خۆی نەبێت،
کەسێک؛
کە هەرگیز هی ئێمە نەبووە و
ئێمە هەمیشە ئەترسین
لەدەستی بدەین!


که‌له‌ده‌ستمان چوو emoji29emoji29emoji29emoji29emoji29


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
RoMaN

هەمیشە کەسێک هەیە Reviewed by Unknown on 1:54:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.