Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ ئەوەی لە کارەکەت سەرکەوتن بەدەست بهێنت, ئاگاداری ئەم خاڵانە بە

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی بەڕێوەبردنی کاردا کردووە بە ناوی ئیلیزابێس مەکلافلین، ناوبراو هەشت خاڵی دیاریکردووە کە پێویستە کارمەندان خۆیانی لێبەدووربگرن تا بتوانن لە کارەکانیاندا سەرکەوتووبن.

١- گلەییکردنی زۆر

ڕاهێنەرەکە وتوویەتی، کارمەندان دەتوانن هەندێک جار نیگەرانی خۆیان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان دەرببڕن، بەڵام نابێت ئەم ناڕەزایی دەربڕینە ببێتە پیشەیەکی هەمیشەیی.

هیچ کەسێک حەز بەو کارمەندە ناکات کە بەردەوام گلەیی دەکات، بەڵام بابەتەکە لەوە زیاترە، ئەگەر کارمەندێک بەردەوام گلەیی بکات ئەگەری هەیە دەستەواژەیەک بەکاربهێنێت کە دواتر توشی کێشە و لێپرسینەوەی بکات.

٢- بەردەوام خۆبەخشانە کاربکەیت

کارکردنی زیاتر لەوەی لێت داواکراوە ڕێگایەکی باشە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بەرپرسەکەت بەدەستبهێنیت، بەڵام ئەگەر بەردەوام کاری کەسانی دیکەت گرتە ئەستۆ یان خۆبەخشانە و زیاد لەوەی لێت داواکراوە کارتکرد، ئەوا ئەگەری هەیە هاوکارەکانت لە بەرژەوەندی خۆیان بەکارتبهێنن، جگە لەوەش کەسایەتیت لاواز دەردەکەوێت.

٣- لەبەرکردنی جلوبەرگی نەشیاو

هەرچەندە بەشێکی زۆر لە کارمەندان لە شوێنی کارەکانیان جلوبەرگی نافەرمی دەپۆشن، بەوەش زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن و تێچووی کڕینی جلوبەرگیان کەمدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت کەسی خاوەن پیشە جلوبەرگێک لەبەربکات کە بەشێکی زۆری جەستەی دەرکەوتبێت، یاخود جلی پیس و دڕاو، چونکە ئەوە وادەریدەخات کە ئەوکەسە بڕیاری باش نادات.

جگە لەوەش پێویستە کارمەندان بۆ سەر شوێنی کارەکانیان ئەو تیشێرتانە نەپۆشن کە دەستەواژەی نەشیاوی لەسەر نوسراوە.

٤- شێوازی قسەکردن

ئاساییە بۆ خاوەن پیشەیەک کە لەگەڵ هاوکارەکانیدا باسی پلانەکانی کۆتایی هەفتەی بکات، یان گاڵتەکردن لە باسی وەرزشدا، بەڵام پێویستە خۆی لە باسکردنی سیاسەت بەدووربگرێت چونکە ئەگەر بەهۆیەوە مشتومڕێك دروستبوو ژینگەی کارکردن بۆ ئەو کارمەندە تێکدەچێت.

٥- بڵاوکردنەوەی دەنگۆ

هیچ کەسێک حەز بەو کارمەندانە ناکات کە دەنگۆ بڵاودەکەنەوە و بە خراپە باس لە هاوکارەکانیان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت ئەو کارمەندە بەهۆی بڵاوکردنەوەی دەنگۆیەکەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ببێتەوە، ئەگەر خاوەن پیشەیەکیش ویستی بۆ ئارامی دڵی خۆی باسی هاوکارێکی بکات دەتوانێت ئەو باسە بباتە دەرەوەی شوێنی کارەکەی و لەگەڵ هاوڕێیەکی باسیبکات.

٦- پەیوەندی تەلەفۆنی و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە پەیوەندی بە کارەکەوە نەبێت

تەنانەت ئەگەر هاوکارەکانت زۆر سەرقاڵی کارەکانیان بن، هەر ئەگەری هەیە هاوکارێکت یان بەڕێوەبەرەکەت لەو کاتەدا ئاگادارتبێت کە چات یان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی تایبەتی دەکەیت، کە ئەوەش زیان بە پیشەکەت دەگەیەنێت.

٧- نەخۆشیی درم

خاوەن پیشەکان دەتوانن لە کاتی توشبوونیان بە نەخۆشیەکی سوک و نەگوازراوە زۆر لە خۆیان بکەن و کاربکەن، بەڵام ئەگەر توشی نەخۆشیەکی درم بوون وا باشترە لە ماڵەوە بمێننەوە و نەخۆشیەکە بۆ هاوکارەکانیان نەگوازنەوە.

٨- بردنی خواردنی هاوکارەکانت

ئەمە یەکێکە لەو هەڵسوکەوتە نەشیاوانەی کە زۆرێک لە خاوەن پیشەکان دەیکەن، کەسێک هەرچەندە برسیبێت نابێت دەست بۆ خواردنی هاوکارەکانی ببات، ئەگەریش کاتی نەبوو بچێت خواردن بۆخۆی بکڕێت دەتوانێت داوا لە هاوکارێکی بکات کە خواردنی بۆ بهێنێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بۆ ئەوەی لە کارەکەت سەرکەوتن بەدەست بهێنت, ئاگاداری ئەم خاڵانە بە Reviewed by Unknown on 5:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.