Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نازناوی شاجوانی عێراق لە شاجوان سەنرایەوە

رێكخراوی شاجوانی عێراق نازناوی شاجوانی عێراق و هەموو ئەو ئەركانەی پەیوەستن بە نازناوەكەوە لە ڤیان عامر نووری سلێمانی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2017 سەندەوە. رێكخراوی شاجوانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “بەهۆی سەرپێچیكردنی لە بنەمای ژمارە 4ی پەیوەست بە بەشداریكردن لە پێشبڕكێی شاجوانى كە چەند ماددەیەك لەخۆ دەگرێت لەوانە: نابێ بەشداربوو بەهیچ شێوەیەك هاوسەرگیری كردبێت، نابێت منداڵی بووبێت، رێكخراوی شاجوانی عێراق بڕیاریدا نازناوی شاجوانی عێراق لە ڤیان سلێمانی بۆ ساڵی 2017 بسەنێتەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ئەركانەی پەیوەستن بە نازناوەكەوە”. رێكخراوی شاجوانی عێراق هەروەها گوتی “ڤیان نوری سلێمانی لەكاتی تۆماركردنی ناوی لە پێشبڕكێكە ئاماژەی بەوەكردوە كە پێشتر دەستگیرانداربووە، بەڵام هەڵیوەشاندووتەوە، بەڵام دواتر روونبووەوە هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك بەناوی تاڵب عەزیز كردوە و لە ناسنامەی باری شارستانیش تۆماركراوە و ئێستا جیابووەتەوە، لەكاتی‌ بەشداریكردنیشی تەنیا پاسپۆرتەكەی هێنابوو لە پاسپۆڕتەكەشيدا ئاماژە بەوە نەكرابوو كە هاوسەری هەیە، بەم پێیەش سەرپێچی لە بنەماكانی رێكخراوی شاجوانی نێودەوڵەتی كردووە بۆیە نازناوەكەی لێدەسەندرێتەوە”. ڤیان عامر، رۆژی 25/5/2017 بە شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا و لەلایەن خوشكەكەیەوە تاجی شاجوانی لەسەر نرا. سۆزان عامر، خوشكی ڤیان لە هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق لە ساڵی 2016 بە هاوەڵی یەكەمی شاجوان هەڵبژێردرا، دوای شووكردنی شەیما قاسم، شاجوانی پێشووی عێراق، سۆزان جێگەی گرتەوە.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

نازناوی شاجوانی عێراق لە شاجوان سەنرایەوە Reviewed by Unknown on 12:05:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.