Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مدیر قاعەیەک لەهەولێر لەکاتی پشکنینی کچان و پشکنینی سینگیان کچێک توشی حەساسیە دەکات

مدیر قاعەیەک لەهەولێر لەکاتی پشکنینی کچان و پشکنینی سینگیان کچێک توشی حەساسیە دەکات

ڕۆژی 20/8/2017 لە هەولێر لە یەکێک لە هۆڵەکانی تاقی کردنەوە ژمارە و ناونیشانی هۆڵەکە لای ئێمە پارێزراوە،کچێک کە ئەمڕۆ پەیامەکەی بە ئێمە گەیاند پەیوەندی پێوەکردین،کە لە ڕۆژی تاقیکردنەوەی وانەی مێژوو مدیر قاعەکەی کە ئافرەت بووە لەکاتی پشکنین ئازاری سینگی ئەم قوتابیەی داوە بە ووتەی قوتابیەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک خەریکی سینگی ئەم قوتابیە بووە بە بیانووی پشکنین و نەبوونی هیچ ئامێرێکی غەش کە ئەمە خۆی لە خۆیدا یاسایە قوتابیان بپشکندرێن بەڵام لەم کاتەدا قوتابیەکە دەگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ دوای نیوەڕۆکەی ئازار لە سینگی زیاد دەکات و دوای چوونی بۆ دکتۆر دەرکەتووە کە دەستێکی ڤایرۆس بەر سینگی کەوتووە و دکتۆر مەڵحەم و پێداویستی پزیشکی بۆ نووسیوە،و حەساسیەکەی ئێستا نەماوە.ئەوەی جێگای سەرەنجە کچانیش ئاگادارن ڕۆژانە لەکاتی بەرێوەچوونی تاقی کردنەوەکان،کچان دەپشکندرێن لەلایەن بەڕێوەبەری هۆڵەکان،بەڵام بێ بوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی و ئامێرێکی تەندروستی کە بەشێک لە کچان پێستیان ناسکە ڕۆژانە مدیر قاعە دەست لە سینگی سەدان کچ دەدات بەشێکیان دەستەوانەی لاستیکیان لە دەستە بەشێکیان بێ دەستەوانە،دەست بردن بۆ سینگی کچێک و گواستنەوەی بۆ سینگی کچێکی تر تەندروست نیە،ڕەنگە قوتابیەک لەم کاتەدا نەخۆشی پێستی هەبێت  ڕەنگە بگوارێتەوە لەیەکێک بۆ یەکێکی تر بۆیە ئێمە داوا لە مدیر قاعەکان دەکەین،هەر کچێک و بە دەستەوانەی جودا پپشکێندرێن نەک یەک دەستەوانە و پشکنینی سینگی 100 کچ،

/

ڕەو ڕەو



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مدیر قاعەیەک لەهەولێر لەکاتی پشکنینی کچان و پشکنینی سینگیان کچێک توشی حەساسیە دەکات Reviewed by Unknown on 8:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.