Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چی دەربارەی کڵاوەکەی جەواهیری دەزانیت؟

ئەگەر ڕێگەت کەوتبێتە پارکی سامی عەبدورەحمان لە هەولێر ئەوا بێگومان پەیکەری شاعیری عێراقی جەواهیریت بەرچاوکەوتووە، بەڵام دڵنیام هەندێک لە ئێوە لە خۆتان پرسیووە کە ئایا پەیکەری ئەم شاعیرە لە نزیک پەیکەری مەستوورەی ئەردەڵانی چی دەکات؟ ئەگەر وردبیت و چاوت بکەوێتە سەر کڵاوەکەی جەواهیری ئەوکات تێدەگەیت کە هۆیەکی زۆرگرنگ پەیکەری ئەم شاعیرەی لەناو جەرگەی شاری هەولێر قایم کردووە.

مەحەمەد مەهدی جەواهیری لە ساڵی ١٩٠٣ لە نەجەف لەدایکبووە بەڵام جیاوازی ئەو لەگەڵ هەر شاعیرێکی تر ئەوەبوو کە ئەو یەکێکە لەو شاعیرە عێراقیانەی کە هەر لەزوەوە بایەخیان بە دۆزی کورد داوە، هۆی ئەمەش زۆر ڕوون و ئاشکرابوو، جەواهیری کەسێکی مرۆڤ دۆست بووە و هەموو کات ڕقی لە بۆنی خوێن بووە و لەهەمان کاتیش دژی ستەم و سەرشۆڕی بووە،جگە لە هۆنراوەکانی لە زۆربەی ئەو ڕۆژنامانەی کە لەبەغدا دەردەچوون ناوبراو باسی مافی گەلی کوردی کردووە.

جەواهیری خەڵکی نەجەف بوو و هەروەکو دیارە خەڵکی ئەو شارە و زۆربەی شارەکانی عێراق زۆر بایەخ بە داب ونەریت دەدەن و دانانی عەگال یەکێک بووە لەو شتانەی کە بەعەیبەیەکی زۆر گەورە دادەنرا بەڵام جەواهیری دەیەوێت پاڵپشتی خۆی بۆ کوردستان دەرببرێت هەر بۆیەش تا ئەوکاتەی گیانیشی سپارد و قژی سپی بوو لەبری عەگال کڵاوێکی خستبووە سەر سەری کە ناوی “کوردستان”ی لەسەر بوو، ئه‌و كڵاوه‌كوردیه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ پێشكه‌شی كرابوو  بێگومان هەروەکو لە کلتور و داب و نەریتی عەرەب و سەرجەم نەتەوە ڕۆژهەڵاتییەکان باوە کاتێک مرۆڤ کەسێک یان شتێکی زۆر بەلاوە گرنگە دەڵێت “دەیخەمە سەرسەرم” هەر ئەمەش هەڵویستی جەواهیری بووە بەرامبەر بە کورد وەک ئەوەی بڵێت کە دۆزی کورد تا هەتایە دەخاتە سەرسەری خۆی و هیچ کات نە لەیادی دەکات ونه لەڕێزی کەم دەکاتەوە.

جەواهیری لە ساڵی ١٩٦٢ هۆنراوەیەک بەناوی ” كردستان یا موگن اڵابگال”  دەنووسێت و هۆنراوەکە نزیکەی ١٠٠ بەیت دەبێت و بەشێکی لەژێر پەیکەرەکەی هەولێر نووسراوە کە دەڵێت :

قلبی لكردستان یهدی والدم      ***    ولقد یجود بأصغریه المعدم

سەرباری هەموو ئەمانە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی ئەوکات بەتایبەتی مەلا موستەفای بارزانی زۆر باش بووە، هەر بۆیەش کاتێک بارزانی لە (پراگ) دەبێت پێشوازی لێدەکات و بە شێوەیەکی مادی ومەعنەوی پاڵپشتی خۆی بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد پیشان دەدات.

9c4724ed9a8952d51775b1fdf12a7418_511086520 image yasour-jawahery الجواهري-1Jawahri.TM_.1



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چی دەربارەی کڵاوەکەی جەواهیری دەزانیت؟ Reviewed by Unknown on 4:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.