Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەئەمریکا چی ڕودەدات و میدیای کوردی بێ خەبەرە لێی

چی ڕوودەدات لە ئەمریکا نوسین هێمن عزیز White nationalists and neo-Nazis, The alt-right ئەوانە کێن؟ (پێم وایە میدیای کوردی لە باس کردن و شیکردنەوەی ئەم ڕەوتە کۆنە-نوێیەی ناو ئەمریکا بێ ئاگایەو زانیاری پێویستیش نابەخشێت، کە پێویستە تیشکی زۆری بخرێتە سەر، چونکە لە داهاتوو ئەگەری زۆرە کاریگەریان زیاتر بێت): ئەم نمایشە جەماوەری و نیمچە سەربازیەی نیۆ نازیەکان ( ناشنەلیستە سپی پێستەکان) ی ڕۆژی شەممە کە لە شاری Charlottesville ویلایەتی Virginia ڕوویداو دواتر بووە هۆی بەریەککەتنێکی خوێناوی و کوژراوو برینداری لێکەوتەوە لەگەڵ دژەکانیان کە زیاتر چالاکوانی زانکۆبوون، ئەوا زیندووبوونەوەی برینێکی کۆنی کۆمەڵگای ئەمریکیەو تا ئێنستاش چارەسەر نەکراوە بگرە لە داهاتووش ئەگەری زۆر هەیە کە زیاتر تەشەنە بکات و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە تێکبدات. ئەمەی ڕوویدا، کارێکی عفوی نیە، بەڵکو چەندین گروپی ڕەیسیستی لە پشتەو ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی قوڵی هەیە و لە ئێستادا لە ژێر چەتری سەرۆکی نوێی ئەمریکا چالاک بوونەتەوە خۆیان ئۆرگەنایز کردووە تا ئەو ئاستەی کە بە ئاشکرا تەعبیر لە ئامانج و دونیابینیان دەکەن و ئەندامی زیاتر لە خۆیان کۆدەکەنەوە. ئەم ڕەوتەی ئێستا دەیان گروپی توندڕەوی سپی پێست لە خۆدەگرێت کە دیارترینیان بریتیە لە Ku Klux Klan. ئەم ڕەوتە نوێیە ڕۆلی گرنگیان هەبوو لە سەرخستنی ترەمپ بۆ گەیشتن بە سەرۆکایەتی، بەڵام لە ئێستادا بۆ ترەمپ خۆشی بوونەتە سەر ئێشە بە [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

لەئەمریکا چی ڕودەدات و میدیای کوردی بێ خەبەرە لێی Reviewed by Unknown on 10:31:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.