Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پارتی تەنها نەبوو

پارتى تەنها نەبو ڕوئیاى سیاسى زاڵى ناو یەکێتى پێیوابو بەداخستنى پەرلەمان و دەرکردنى وەزیرەکانى، پارتى زلەیەکى واى لەگۆڕانداوە هەرگیز هەڵناسێتەوە، زلەیەک لەبرى ئەوەى ڕایانچڵەکێنێ دەرکەوت شەهییەى ئەوانیشى کردۆتەوە بۆ بەشداریکردن لەشکاندنى شکۆى گۆڕان و پەراوێزخستنى بکرێتە ئەمرى واقیع.  ئەو سیاسەتە دوو ڕوو و ڕوتبونەوە تەواوەتییەى لەم دووساڵەدا خۆى نمایشکرد بایەخێکى نەهێشتەوە بۆ قسە کردن لەسەر ئەوەی بەئاگادارى یەکێتى پەرلەمان داخرا یان نا، چونکە هیچ جیاوازییەکى نەماوە.  ئەم تێگەیشتنە زاڵەی ناو یەکێتى کە تائەمڕۆش جورئەتى ئەوەى نیە خۆى لەقەرەى کێشە سەرەکییەکە بداو یەخەى پەرلەمان بەرنادات، بێپەروا سیاسەتى قۆڵبادانى لەگەڵ گۆڕان کرد، ئاستەنگى گەورەى بۆ هەموو دۆستایەتیەک لەگەڵ گۆڕان دروستکرد، زۆر لەحزەى مێژوویى هەبو یەکێتى بەها و سەنگى خۆى بزانێت، ئەو هێزە بێت خەڵک خەون و چاوەڕوانى گەورەى پیاهەڵواسێت، بەڵام نەک هەر ئەمەى نەکرد لەبازرگانیەوە پەڕییەوە بۆ بەشداریکردن لەهەموو ئەو بەدکارییە سیاسى و یاساییانەى ئەم دونیا وێران و ناشرینەى بەرهەمهێنا.     پارتى درێغى نەکرد گۆڕان وەک هێزێکى دردۆنگ و نامۆ و هۆکاری ناسەقامگیرى و ئاژاوەچێتى وێناى بکات، هەوڵی زۆریدا لەبەهاى دەستکەوتەکانى کەمبکاتەوە و ئیتسحقاقى دەنگدەرانى وەک خێر و سەدەقە پیشانبدات، وێنەیەکى تەواو تاریکى بزوتنەوەکە بۆ دونیاى دەرەوە بگوێزێتەوە و بەرەو پوکانەوەى ببات، بەڵام ئەم دۆستانەى لەیەکێتى جورئەتى ئەوەیان نەبو پرسیارى ئەوەی لێبکەن، ئەگەر گۆڕان بە 24 کورسیەوە سەرۆکى پەرلەمانى وەک خێر [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

پارتی تەنها نەبوو Reviewed by Unknown on 8:11:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.