٧٠ ھاولاتی خەلکی سلێمانی لە لایەن تورکیاوە دیپۆرتکرانەوە
ئاوات مەحمود – سلێمانی ئاری جەلال بەرپرسی ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ٧٠ هاوڵاتی دانیشتووی سلێمانی کە لە تورکیاوە دیپۆرت کرانەوە. ئەمڕۆ ئاری جەلال بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو هاوڵاتیانە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە کەناراوەکانی تورکیا دەستیگرابوون کە ویستبوویان بە نایاسایی بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، لەناو ئەو ٧٠ هاوڵاتییەدا ژن و منداڵ هەن و ئەمڕۆ لە سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە بە پاس ڕەوانەی هەرێم کراونەتەوە، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لە تورکیا زیندانی کرابوون. لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا سنورەکانی توندتر کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی لەو وڵاتەوە بۆ ئەوروپا، هەر لە چەند ڕۆژی ڕابروودا ژمارەیەک هاوڵاتی و قاچاغچی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
٧٠ ھاولاتی خەلکی سلێمانی لە لایەن تورکیاوە دیپۆرتکرانەوە
Reviewed by Unknown
on
10:17:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: