Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سالەی سەرچنارو کۆمەڵگای کوردی

سالەی سەرچنارو کۆمەڵگای کوردی نوسین: عدنان مارف ئەو دۆخەی ئێستا ئەگوزەرێ. درێژکراوەی ئەوکەلتورەیە کە(صالەحی)تیابووبە(سالە )قن سوور.. کاتی خۆی مەیمونێکیان ھێنا بۆمەشتەلەکەی سەرچنار،مەیمونێکی موحتەرەم.ئەصڵ زادە،کوری عائیلە.نەجیب وخانەدان.ئینسان حەزی ئەکرد سەفەری لوبنان وئەستەنبولی لەگەڵ بکات وشەو نشینی لەگەڵ بکێشێت.. ئێستایش لەبیرمە کەھەفتەی یەکەم ئەم مەیمونەیان ھێنا.زۆر بەئەدەب بوو.ناوی(صالح)بوو.پرتەقاڵێک یان مۆزێکت ئەدایە دەستی زۆر بەئەدەبەوە دەستی بۆئەبردوو لێی وەرئەگرتیت وئحترامەن بۆئەوەی ھەدیەت داوەتێ ئەویش لەبری ئەوە ھەنێک یاری خۆشی بۆئەکردی.. چونکە ئەم مەیمونە لەناو کەلتورێکی تردا پەروەردە ببوو.. وەڵا دوای شەش مانگ کەئەچوویتەوە بۆ سەرچنار ئەومەیمونە موحتەرمە نەمابوو..نیە پەروەردەو ئەخلاقی ئەم میلەتەی وەرگرتبوو.کاکە(صالح)بوو بە(سالە)قن سوور.. ئیتر ئەو مەیمونە پاک وتەمیزە بۆگەنی کردبوو لەماوەی شەش مانگدا توشی(داء ثعلب)بووقژی پێوە نەما.. لەپر وەک شێت ئەی قیژاند چوارپێنج جار بەدەوری ئەوقەفەسەدا رای ئەکرد.. ئیتر سەدکەس بەجارێک فیکەیان لێ ئەدا،دانەیەک کلکی رائەکێشا یەکێک بەردی تێ ئەگرد،،(سالە)ی داماولە پر یەکێکی ئەگرتوو بەچەپۆک تێی بەرئەبوو.. کورە بەخوا بەچاوی خۆم ئەم بینی چیلکەی ئەکرد بەخۆیا!! ئەگەر خەڵک لەبەرچاویا ئەم کارەی نەکردبێ ئەم مەیمونە لەکوێوە فێر ببوو!چیلکە بکات بەخویا.. ئینجا ماوەیەک فێرببوو دەردی ئیسلامیەکان ئەڵێن(عەورەت)وشتی دەرئەھێنا بۆئافرەت.. کاکە بەشەش مانگ ئەخلاقی ئەو مەیمونەیان واتێکدا جگەرەی ئەکێشا.بیرەی ئەخواردەوە.تفی ئەکردە خەڵک.. ئێ میلەتێک بۆتۆزێ پێکەنین وچێژی خۆی گوێ بەھیچ بەھایەکی ئەخلاقی و ویژدانی وئیمانی نادات سووکایەتی بەھەموو کەس وشتێک بکات!! ئێ ئەمە بەھیچ [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سالەی سەرچنارو کۆمەڵگای کوردی Reviewed by Unknown on 8:43:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.