ئاگاداریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات، بۆ وەرگرتنى زانیارى جگە لە پەیج و وێبسایتى ڕەسمى وەزارەت پشت بەهیچ پەیج و ئەکاونتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبەستن. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ماوەیەکە چەند پەیج و وێبسایتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زانیارى و ڕونکردنەوەى نادروست بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى دەدەن و، بە بڵاوکردنەوەى زانیارى نادروست لەبارەى کۆنمرەى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان، خوێندکاران دەخەنە دڵەڕاوکێ، لێرەوە ڕایدەگەیەنین سەرجەم ئەو زانیارییانەى لەو پەیج و سایتانە بڵاودەکرێتەوە دورو نزیک پەیوەندییان بە وەزارەتەکەمانەوە نیە و، هیچ بنەمایەکیان نیە و دورن لەڕاستیەوە. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ڕادەگەیەنێت، بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان لەهەرێمى کوردستان تەنها پشت بە زانیارییەکانى وێبسایتى وەزارەت بەناونیشانى (www.mhe-krg.org) و لاپەڕى ڕەسمى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکى وەزارەت بەناونیشانى (www.facebook.com/mhekrg) ببەستن، كە ئەمانە کەناڵى ڕەسمى وەزارەتن و، دەتوانن لە ڕێگەى ئەو کەناڵانەوە بگەنە زانیارى دروست. عەباس ئەکرەم ڕاشیگەیاند بەپێچەوانەوە ئێمە لە هیچ زانیاریەکى ئەو وێبسایت و پەیجانە بەرپرسیار نین، بەتایبەت بۆ پڕۆسەکانى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ئاگاداریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢
Reviewed by Unknown
on
8:12:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: