Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پارتی وەڵامی گۆڕانی داوەو، ئێمە موچەی خەڵک چاک ناکەین

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت، گفتوگۆ و رێککەوتنی سیاسی لەگەڵ گۆڕان لەبارەی مووچە بەپێویست نازانن. دەشڵێت پارتی چاوەڕێیە ئەمجارە گۆڕان سەردانی هەولێر بکات. دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، پارتی بۆ باشترکردنی مووچەی فەرمانبەران و بژێوی خەڵک چاوەڕوانی رێککەوتنی سیاسی لەگەڵ گۆڕان ناکات، “ئەو پرسەش نابێتە بەشێک لە گفتوگۆی سیاسی و بەپێویستیشی نازانێت”. وەک دڵشاد شەهاب دەڵێت، ئیدی پارتی سەردانی گۆڕان ناکات، بەڵکو کاتی ئەوە هاتووە گۆڕان بێتە هەولێر. گوتیشی “دروستترە ئەوان سەردان بکەن، چونکە چەند جارێک ئێمە چووینەتە لای ئەوان، با ئەمجارە لەپێناو چارەسەری کێشەکان و پرسی سەربەخۆیی کوردستاندا ئەوان بێنە لای پارتی”. لێدوانەکەی دڵشاد شەهاب بۆ رووداو لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەوڵەکانی پارتی و کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەجیا لەگەڵ پارتی و گۆڕان رێککەوتنی سیاسی هەیە. فەرید ئەسەسەرد، کە بە یەکێک لە ئەندازیارانی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان دادەنرێت، پێیوایە بەستنەوەی کاراکردنەوەی پەرلەمان بە پرسی مووچەوە هەنگاوێکی دروست نییە بەرەو ئاراستەی چارەسەری کێشەکان. فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رووداو دەڵێت، گرفتی مووچە بە حیزبێک دیاریکراو چارەسەر ناکرێت، نابێ کاراکردنەوەی پەرلەمان بە مووچەوە ببەسرێتەوە.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

پارتی وەڵامی گۆڕانی داوەو، ئێمە موچەی خەڵک چاک ناکەین Reviewed by Unknown on 10:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.