Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نایمار سکاڵای یاسایی لەدژی بەرشەلۆنە تۆمارکرد

نێیمار داسیلڤای ھێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەشێوەیەکی فەرمی لای یەکێتی تۆپی پێی جیھان داوای یاسایی لەسەر یانەی بەرشلۆنە تۆمارکردووە و راپێچی دادگایان دەکات. نێیمار لە سکاڵاکەیدا داوای بڕی ٢٦ ملیۆن یۆرۆ دەکات کە لای بەرشلۆنە ماوەو دەبێت وەک شایستەی دارایی وەریبگرێت، لە بەرانبەردا یانە کەتەلۆنییەکە ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە بدات و پێیوایە ئەو ھێرشبەرە بەرازیلییە سەرپێچی یاساکانی یانەکەی کردووە لە بۆندەکەیدا. کۆتاجار کە نێیمار بۆندی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە نوێکردەوە، لە پای زوو نوێکردنەوەی ئەو بۆندەدا، دەبوو یانەی بەرشلۆنە بڕی ٢٦ملیۆن یۆرۆ وەک شایستەی دارایی بداتە ئەو یاریزانەی پێشووی، بەڵام لەگەڵ چوونی بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بلاوگرانا رەتیانکردەوە ئەو بڕە پارەیە بدەنە نێیمار. بەگوێرەی ھەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی ئامادەکردووە بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی نێیمار بەشێوەی سکاڵا لە فیفا لەسەریان تۆماریکردووە.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

نایمار سکاڵای یاسایی لەدژی بەرشەلۆنە تۆمارکرد Reviewed by Unknown on 10:02:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.