Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مۆبایلێکی جیاواز دروست دەکرێت

چەند توێژەرێکى ئەمریکى پلانى دروستکردنى موبایلێکى زیرەکیان ئاشکرا کردووە کە لە داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەکانەوە بە بێ پاترى و  لەڕێگەى تەکنەلۆژیایەکی تایبەتەوە کاردەکات و ڕاشیانگەیاندووە،  دەیانەوێت لە داهاتوودا ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ ئامێرەکانى تریش بەکاربهێنن.

موبایلەکە لە لایەن کۆمەڵێک توێژەرەوە لە زانکۆی واشنتن لە شاری سیاتڵی ئەمریکا دروستکراوە و لە رێگەى تەکنەلۆژیایەکەوە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی وزەی خودکار لە  شەپۆلە  بێسیمییەکان و ڕادیۆکان و شەپۆلی (ئاڕ ئێف)  و لەرەلەرى ئەو شەپۆلانە دەکاتە وزەى کارکردنى.

فامسی تاڵا کە یەکێکە لە ئەندامانى تیمەکە ڕایگەیاندووە، شەپۆلەکانى  ئاڕ ئێف زۆرن لە هەموو شوێنێکى دەوروبەرمان هەن و لەوانە وێستگەکانى ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ئای ئێم و بورجەکانى موبایل کە سەرجەمیان ئەو شەپۆلانە بڵاو دەکەنەوە و موبایلەکە دەتوانێـت کۆیانکاتەوە و بیانکەتە وزە.

باس لەوەشکراوە و نمونەى یەکەمى موبایلەکە زۆر پێشکەوتوو دەبێـت و بەکارهێنەر لە سەرەتادا دەبێـت لە ڕێگەی بیستەرەوە بە کاریبهێنێت و شاشەکەى بە وزەیەکى زۆر کەم کاردەکات و کامێراکەى بە هەمان شێوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە پلانى داهاتوو ترى زاناکان دروستکردنى موبایلێکە کە تواناى وەرگرتنى وزەى لە خۆر هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا تەکنەلۆژیاى دروستکردنى موبایلە زیرەکەکان پێشکەوتنى دیارى بە خۆیەوە بینیوە و شوێنى زۆربەى ئامێرەکانى ترى گرتووەتەوە .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مۆبایلێکی جیاواز دروست دەکرێت Reviewed by Unknown on 5:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.