Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

من موچەم گەراندەوەو بە خائین و خۆفرۆش ناومتان برد خۆتان دەست دەخەنە نێو دەستی مالکی و بەسەروەری حسابی دەکەن

تاكەی فریودان و شاردنەوەی راستییە تاڵەكان عادل موراد لەڕۆژی ٤ ئازاری ٢٠١٤ كاتێك بەكارێكی تایبەت رێم كەوتە بەغدا و لەوێ چاوم بەسەرۆك وەزیرانی ئەوسای عێراق بەڕێز نوری مالكی كەوت، و توانیم پاش مشتومرێكی دۆستانە توانیم قەناعەتی پێ بكەم كەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كوردستان بۆ مانگی نیسان بنێرێت، و یەكسەر وەزیری دارایی ئەوسا بەوەكالەت سەفا‌والدین ئەلسافی راسپارد كە بڕەكەی نزیكەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بوو بەهوێ كێشەی سیاسی و شەخصی ماوەی دوو مانگ بوو راگیرابوو، و سەركردایەتی سیاسی و حوكومی هەرێم لەداوی چەندین دانیشتن نەیانتوانیبوو بیگێڕنەوە، هەروەها توانیم قەناعەتی پێبكەم بەگێڕانەوەی شایستە دارییەكانی هەرێم و ئامادەیی خۆێ و حكومەتەكەشی بۆ گفتۆگۆی جدی بەمەبەستی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشاندا. بەڵام لەجیاتی ئەوەی كەستایش و دەستخۆشیمان لێ بكرێت، بەپێچەوانەوە روو بەرووی چەندین تۆمەت و قسەی تایفی نابەجێ كرامەوە كەبەداخەوە هەندێكیان لەلایەن كەسانێك دەكرا كەخۆیان بەدڵسۆزی خەڵك و لافی نیشتمان پەروەری لێ دەدەن. من لێردا بەمافی خۆمی دەزانم بپرسم بۆچی سەردانێكی من بۆلای دۆستێكی دیرێن و هاوڕێی خەباتی ئوپۆزسیونی مام جەلال و یەكێتیی لەدژی رژێمی دیكتاتوری صەدام و دوای روخانیشی، بەخیانەت و خۆفرۆشی و نۆكەرایەتی لەقەڵەم بدرێت كەدەرئەنجامی باشیشی لێبكەوێتەوە، بەڵام راخستنی فەرشی سوور بۆ بەڕێز مالكی لەهەولێر و بەستنی هاوپەیمانیەتی و دەست لەناودەست كردن لە بەغدا پێش چەند رۆژێك و داوای پارەو [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

من موچەم گەراندەوەو بە خائین و خۆفرۆش ناومتان برد خۆتان دەست دەخەنە نێو دەستی مالکی و بەسەروەری حسابی دەکەن Reviewed by Unknown on 10:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: