٦ کارمەندی میتی تورک لە زاخۆ کوژرا
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە شارەدێی باتیفای سەر بە زاخۆ ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون. ئەمڕۆ، کاتژمێر ١١:٠٠ پێش نیوەڕۆ تەقینەوەیەک لە شارەدێی باتیفا-ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهوک ڕوویدا. محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری شارەدێی باتیفا، بە رۆژنیوزی وت:”تەقینەوەکە بۆمبی چێندراو بووە و تاکو ئێستا زانیارییمان لەبەردەستدا نییە، کە کێ تەقینەوەکەی ئەنجامداوە و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەیە”. سەبارەت، بە کوژراو و بریندارانیش، ناوبراو، وتی:”چاوەڕێی زانیاریی پۆلیس دەکەین”. بەپێی زانیاریەکان ٦ کارمەندی دەزگای موخابەراتی تورک کە لە ناوچەکانی دەسەلاتی پارتی نیشتەجێن کوژراون بەپێی سەرچاوەیەکی ڕۆژنیوز، ئەو تەقینەوەیە کوژراو و برینداریی سەربازەکانی تورکیای لێکەوتووەتەوە.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
٦ کارمەندی میتی تورک لە زاخۆ کوژرا
Reviewed by Unknown
on
8:31:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: