Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

شاسوار راست دەکات ڕۆژنامەنوسان قەڵەم فرۆشن بەڵام

شاسوار راسته‌كات، به‌ڵام … رۆژنامەنوس : دڵشاد ئەنوەر شاسوار عه‌بدولواحیدى سه‌رمایه‌دار زۆربه‌ى نوخبه‌و رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران ى به‌ قه‌ڵه‌م فرۆش ناوبردووه‌، دیاره‌ منیش بۆخۆم قه‌ناعه‌تم وایه‌ قسه‌كه‌ى تاراده‌یه‌كى زۆر دروسته‌ و به‌شێكى زۆرى ئه‌و چین و توێژه‌ى شاسوار ئیتیهامى كردوون، سودمه‌ند بوون له‌ حیزب و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هه‌رێم، ئه‌و سودمه‌ند بونه‌ش وایكردووه‌ شه‌رعیه‌ت به‌م سستمه‌ سه‌قه‌ت و خراپه‌ بده‌ن و به‌رگرى لێبكه‌ن. نكۆڵى له‌وه‌ش ناكرێ حیزب له‌م وڵاته‌دا وه‌كو چۆن زۆربه‌ى سێكته‌ر و بواره‌ جیاجیاكانى گه‌ناندووه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ش ده‌ستى وه‌رداوه‌ته‌ نێو كایه‌ى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و ویژدانى زۆرێك له‌ به‌ناو رۆشنبیر و راگه‌یاندكارانى كریوه‌ و به‌ لاى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا ئاراسته‌یان ده‌كات، به‌ڵام له‌ پاڵ ئه‌و ویژدان كڕدراوانه‌شدا، هێشتا خه‌ڵكێكى زۆرى به‌ویژدان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ماون و به‌ئیمكانیه‌تێكى كه‌مه‌وه‌ شه‌ڕى به‌رگرى كردن له‌ پیشه‌یى بوونى میدیا و هێشتنه‌وه‌ى جوانیه‌كانى كایه‌ى رۆشنبیرى ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م هێرشه‌كه‌ى شاسواره‌ بۆ سه‌ر نوخبه‌ و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس له‌مكاته‌دا، كه‌ره‌نگه‌ ئه‌م هێرشه‌ كاردانه‌وه‌ى ناوبراو بێت به‌رانبه‌ر خۆ به‌دوور گرتنى رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران له‌ كه‌مپه‌ینه‌كه‌ى شاسوار و به‌رگرى كردن لێى بێت، ئه‌گینا بۆ پێشتر به‌م جۆره‌ قسه‌ى نه‌كردووه‌؟! ئه‌وه‌شى جێى سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌، بێده‌نگى نوخبه‌ و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوسه‌ به‌رانبه‌ر به‌م تۆمه‌ته‌ى شاسوار، ئه‌م بێده‌نگیه‌ ئاماژه‌ى گرنگى له‌ پشته‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌ت خۆ گه‌ر رۆشنبیر [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

شاسوار راست دەکات ڕۆژنامەنوسان قەڵەم فرۆشن بەڵام Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:47:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.