Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندنى باڵا: دەبێت هەر زانکۆیەک بودجەیەکى خەمڵاندن بۆ ساڵى ٢٠١٨ دیارى بکات

یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستى ڕایگەیاند، دەبێت هەر زانکۆیەک بودجەیەکى خەمڵاندن بۆ ساڵى ٢٠١٨ دیارى بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ، ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکاندا کۆبووە و تیایدا بڕیاردراوە هەر زانکۆیەک بودجەیەکى خەمڵاندن بۆ ساڵى ٢٠١٨ دیارى بکات هەتا ١٥ی تشرینی یەکەم.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیاریانداوە میکانزمێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەى لەو داهاتەى دێتە زانکۆکان هاوکارییەکى مانگانەى مامۆستایانیش بکەن.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان داوە بە دروستکردنى کۆمیتەیەکى داهات لە دیوانى وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنى شێوازى خەرجکردنى داهاتەکان، هەروەها کۆکردنەوە و یەکخستنى یەکەکانى ژمێریارى هەر زانکۆیەک لە یەک یەکەى ژمێریاریدا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

خوێندنى باڵا: دەبێت هەر زانکۆیەک بودجەیەکى خەمڵاندن بۆ ساڵى ٢٠١٨ دیارى بکات Reviewed by Unknown on 3:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.