وەرەقەی تاقیکردنەوەی بە سپێتی دابەمامۆستا بەڵام مامۆستا دەریچاند
لە حاڵەتێکی دەگمەن و کەم وێنەدا خوێندکارێک لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا بەبێ ئەوەی وەڵامی هیچ پرسیارێکی ئەو مادەیە بداتەوە، کاغەزەکەی ژێر دەستی بە بەتاڵی دەداتە مامۆستای وانەکەی و دەچێتە دەرەوەی هۆڵەکە، بەڵام نمرەی تەواوی دەرچوون بەدەستدەهێنێت. تەنها تێکستە شیعرێکی بۆ مامۆستاکەی نووسیوەو ئەویش لەسەر ئەو داڕشتنەوە پاراوەی شیعرەکە نمرەی دەرچوونی داوەتێ. ئەو تاقیکردنەوەیە لە یەکێک لە خوێندنگاکانی وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی روویداوەو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەنگۆی جۆراوجۆری بەدوای خۆیداهێناوە، تاقیکردنەوەکە لە وانەی رەوانبێژیی زمانی عەرەبیدا بووە، بەبێ ئەوەی وەڵامی پرسیاری هیچ وانەیەک بداتەوە نمرەی تەواوی دەرچوون بەدەستدەهێنێت. وەک هەمیشە مامۆستاکان دوای تاقیکردنەوەی خوێندکارەکان، دەستدەکەن بە چێککردنی ئەو پەڕاوەی خوێندکارەکان تاقیکردنەوەکەیان تێدا ئەنجامداوەو سەرەتا تەماشاکردنی وەڵامی پرسیاری یەکەم و دواتر دووەم و تا کۆتایی، یان دەگونجێت خوێندکارێک وەڵامی پرسیارێک یان دووانی نەدابێتەوە، بەڵام ئەم خوێندکارە وەڵامی هیچ پرسیارێکی نەداوەتەوە تەنها لە یەکێک لە کاغەزەکاندا تێکستە شیعرێکی نووسیوەو لەسەر ئەو تێکستە مامۆستاکەی جوڵاندووە بۆ ئەوەی نمرەی دەرچوونی بداتێ. ئەو مامۆستایە ناوی بەشیرە وەک خۆی باسی کردووە مامۆستای رەوانبێژییەو تاقیکردنەوەکەش هەمان بابەت بووە، ئەو خوێندکارەش تەنها تێکستە شیعرێکی نووسیوەو هێندە بەجوانی رەوانبێژی تێدا بەکارهێناوە شایستەی دەرچوون بووە، ئێمەش مەبەستمانە خوێندکار فێری رەوانبێژی ببێت سەرچاو:خەندان..سامان محمود.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
وەرەقەی تاقیکردنەوەی بە سپێتی دابەمامۆستا بەڵام مامۆستا دەریچاند
Reviewed by Unknown
on
9:33:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: