Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چارەسەری کێشەی ئەکتیڤو چارەسەری هەڵنەوەشانی یاپراخی سڵق !. حسێن علی شریف خۆ ناشکوری نەبێت ئەوەندە گرفتمان زۆرە نازانین پەنا بۆ چارەسەری کامیان ببەین. ئێستا کە تۆ ئەکتیڤی فەیس بوکەکەت دابەزیوە ئەبێت شوکری ئەو خوا بکەیت کە ئەکتیڤی وەسیلەی کاری خەیرت دانەبەزیوە!. چونکە لە حاڵەتی یەکەمیانا پیاو ئەتوانێ تەکلیف لە دۆستو ئەحبابی فەیس بوک بکا بە لایکێ یان کۆمینتێ بۆی بەرز کەنەوە ،بەڵام خوا نەخواستە لە حاڵەتی دوهەما یاخوا ڕو نەكا لە كەس هیچ دەوایەك بەرزی ناکاتەوەو خۆ ناکرێت تەکلیفیش لە خەڵک بکەیت یارمەتیت بدەن. بۆیە پیاو ئەبێت دایم شوکور بێت. بە هەر حاڵ خوای گەورە عەبدی خۆی لە بیر ناکاتو بۆ هەمو گرفتێکیش چارەسەرێکی داناوە ڕاستە هەندێک دەردی گرانی وەک برسێتیو نەداریو نەخۆشی سەختو بێ ژنیو ….هتد تا ئێستا چارەی نیە ،بەڵام خۆشبەختانە شتی تر هەیەتی!. جا ئێستا من چارەسەرتان پێ ئەڵێم کەناڵیک هەیە ناوی “کەناڵی ئامۆژگاریە” لەم کەناڵەدا حەل بۆ هەمو شتیک هەیە ئەوان ئەتوانن دوعای هەمو گرفتەکانتان بۆ بنوسن. ئەوەی لە سەر تۆیە بە کورتە نامەیەک گرفتەکەت بنێرەو بنوسە “جزاکم اللە خیرا” دوعای ئەم گرفتە چۆنە؟ ئەوانیش بە عەرەبی بۆتان ئەنوسن ….. ئەبێ ببورن هەمو دوعاکان بە زمانی عەرەبین چونکە مەلائیکەتەکانی رەحمان جگە لە عەرەبی لە هیچ زمانێکی تری دونیا ناگەن!. من خۆم لەوێ دۆعام بۆ ئەم جۆرە [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

Reviewed by Unknown on 7:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.