Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەسەر نمرەی وەرگیرانی ئەمسال بۆ پۆلی ١٢

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەسەر نمرەی وەرگیرانی ئەمسال بۆ پۆلی ١٢ رووداو- هەولێر بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرای دەکات، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن، کۆنمرەی وەرگرتن بۆ پەیمانگاکان 60 و بۆ زانکۆکان 65ــە. دەشڵێت، تەنیا دەرچووانی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو دەتوانن داواکاری وەرگرتن پێشكەش بکەن. ئەمساڵ بەشێوەیەکی راستەوخۆ سیستەمی وەرگرتنی زانکۆیی جێبەجێ دەکرێت و قوتابی و خوێندکاران بەو سیستەمە داواکاری وەرگرتن پێشکەشی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن. لە رۆژی سێشەممە 15-8-2017ـەوە داواکاری وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە سیستەمی راستەوخۆی زانکۆیی دەستیپێکردووە. لەبارەی ئەو سیستەمە نوێیەی وەرگرتنی خوێندکاران، ئارام ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری داوە ئەمساڵ بەشێوەیەکی فراوانتر بەش و کۆلێژەکان قوتابی وەربگرن، ئەوەش بە دوو ئامانج، یەکەمیان ئارەزووی قوتابی 100% رەچاو بکرێت، کە پێشتر ناوەندی وەرگرتن لەسەر بنەمای نمرە قوتابییەکانیان دابەشی سەر کۆلێژ و بەشەکان دەکرد. دووەم ئامانجیش دابەزینی دەسەڵاتە بۆ زانکۆکان، بۆئەوەی هاوکاری وەزارەت بن لە وەرگرتنی قوتابیان. لە روونکردنەوەیەکدا، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەڵێت، بۆ ئەمساڵى خوێندن 377 بەشى زانستى بە سیستەمى وەرگرتنى راستەخۆى زانکۆیى خوێندکار وەردەگرن، جگە لە کۆلێژەکانى کۆمەڵەى پزیشکى، ئەندازیارى و بەشى یاسا، بەشەکانى زیندەوەرزانى، کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانى زانست، بەشى زمانى ئینگلیزى لە کۆلێژ [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەسەر نمرەی وەرگیرانی ئەمسال بۆ پۆلی ١٢ Reviewed by Unknown on 11:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.