ئەمریکا بۆ بارزانی : ئێمە دژی ریفراندۆمین
پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوە تیلەرسن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر ئەلعەبادی و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی , رۆژى ٤ى ئابى ٢٠١٧______________________________________ دوێنێ وەزیری دەرەوە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەرئەلعەبادی کرد بۆ دووپاتکردنەوەی پشگتیریی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گەلی عێراق و شەڕی هاوبەشی هەردوولا لە دژی داعش. وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق بەتەواوەتی پابەندن بە شەراکەتی گشتگیری نێوانیان کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر خۆی دەبینێتەوە و هەروەها بناغەکەی بریتیە لە ڕێکەوتنی ستراتیجیی چوار چێوەی کاری نێوان عێراق و وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لەم چوارچێوەیەدا دەستەبەری هاوکاریی سیاسیی و ئابووریی و کلتوریی و ئاساییش کراوە. پاشان وەزیری دەروە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی کرد بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنیەکانی عێراق. لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا وەزیری دەروە ستایشی ئازایەتی پێشمەرگەی کرد و سوپاسی کردن بۆ ڕۆڵی سەرەکیان لە شکستپێهێنانی داعش لە موسڵ. وەزیری دەرەوە جەختی کردەوە لە بەرهەڵستی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی وپەیامی پشتگیریی بەردەوامی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گەیاند بۆ عێراقێکی دیموکراتیی فیدراڵیی یەکگرتوو. وەزیری دەرەوە هانی سەرۆک وەزیران عەبادی و سەرۆک بارزانی دا بۆ بەشداریکردنی هەردوولا لە گفتوگۆی دروستەکەر لەسەر تەواوی بابەت و کێشەکان. لە میانەی هەردوو پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا، وەزیری دەرەوە پشتگریی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ گەلی [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ئەمریکا بۆ بارزانی : ئێمە دژی ریفراندۆمین
Reviewed by Unknown
on
12:30:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: