Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاستی زیرەکی خۆت بزانە

هەمیشە هەمووان باس لە ئاستی زیرەکی و وریای خۆیان دەکەن کاتێک کارێک دەکەن لە ژیانتدا و هەریەکێک خۆی بە بەرزتر لەوی دیکە دەزانێت لەڕووی لێهاتووی و زیرەکیەوە، بەڵام هەرگیز دیاریکردنی ئاستی زیرەکیت بە قسەی خۆت نابێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی “ئیندپێندنت”ی بەریتانی کۆمەڵێک نیشانە هەیە لەهەموو مرۆڤێکدا لەڕووی زانستی دەروونیەوە بەڵگەیە بۆ دیاریکردنی ئاستی زیرەکی کەسەکان.

ئێستا لە تۆدا کام لەم نیشانانە هەیە هەموویان یاخود هەندێکیان، بۆ ئەوەی ئاستی زیرەکی خۆت بزانیت:

1-گاڵتەجار، بەپێی توێژینەوە زانستیەکان کاتێک کەسانێک داهێنان دەکات مانای وایە مێشکیان لە جوڵە و چالاکیەکی زۆر باشدایە و بیردەکاتەوە، هەربۆیە دەوترێت کەسانێک کە گاڵتە زۆر دەکەن زیرەکن، چونکە بیردەکەنەوە بۆ ئەوەی دووبارە گاڵتە بکەن و هەمووان بخەنە پێکەنین یان چۆن گاڵتەیەکی نوێ بکات.

2-ئەو کەسانەی زوو فێری زمان دەبن و بەردەوام بە چەند زمانێک دەدوێن، جگە لەوەی ئاستی زیرەکیان بەرزە هاوکات زۆر کەم ئەگەری هەیە تووشی زەهایمەر ببن.

3-منداڵی یەکەم ئەگەرێکی دیکەیە، چونکە منداڵی گەورە بەپێی توێژینەوە زانستیەکان زیاتر تاقیکردنەوە لەو ژینگەیەی تێیدا و هاوکات پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە.

4-ئەو کەسانەی دەستە چەپەن، هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزی ئاستی زیرەکی، هەرچەندە لە جیهاندا ڕێژەیان لە %10 دەبێت.
5-ئەو کەسانەی پێدەکەنن بەردەوام و کەسێکی ئاسوودە و ڕووخۆشن لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە.
6-گومان کردن لە زیرەکی و کردارەکانی خۆت، سوکرات دەڵێت “دانایی ڕاستەقینە ئەوەیە هیچ نەزانیت” لە توێژینەوەیەکیشدا دانیغ کرۆجەر دەڵێت “کەسانی زیرەک ئەوانەن کە هەڵەکانی خۆیان دەدزۆنەوە و هەوڵدەدەن بە دوای هۆکاری هەڵەکەیاندا بگەڕێن و راستی بکەنەوە”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئاستی زیرەکی خۆت بزانە Reviewed by Unknown on 4:51:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.