Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

عەبادی وەڵامی مەلابەختیاری دایەوە،دەڵێ درۆ دەکات

عەبادی وەڵامی مەلابەختیاری دایەوە، درۆ دەکات نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لێدوانێکی مەلا بەختیار لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی کوردستان و عەبادی رەتدەکاتەوە، کە گوتبووی “لە بەرامبەر دواخستنی گشتپرسی بەغدا ئامادەیە هەموو سازشێک بکات”. لە روونکردنەوەکەدا، نووسینگەی حەیدەر عەبادی دەڵێت “نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئەو هەواڵە ناڕاستانەی ئاژانسی رۆیتەرز لەبارەی سەردانی شاندی کوردی بۆ بەغدا رەتدەکاتەوە، کە تێیدا مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زانیاری هەڵەی باسکردووە، کە دوورە لە واقیع و بەهیچ جۆرێک لە دانوستاندنەکانی شاندی کوردی باسنەکراون، لەکاتێکدا مەلا بەختیار خۆی ئەندامی شاندەکەش نییە”. مەلا بەختیار بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتبوو “لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی شیعەکان لەگەڵ شاندی کوردستان، بەغدا ئامادەیی دەربڕیوە لە بەرامبەر دواخستنی گشتپرسی هەموو شتێک بۆ هەرێمی کوردستان بکات”. مەلا بەختیار راشیگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی دواخستنی گشتپرسی لە 25ی ئەیلوول بکات لەبەرامبەر سازشی ئابووریی و سیاسی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان. مەلا بەختیار جەختیکردووەتەوە، بەبێ جێگرەوە (بەدیل) یان دیاریکردنی وادەیەکی دیکە، هەرێمی کوردستان ئامادەنییە بەهیچ جۆرێک گشتپرسی دوابخات.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

عەبادی وەڵامی مەلابەختیاری دایەوە،دەڵێ درۆ دەکات Reviewed by Unknown on 5:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.