Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

داوا دەکرێت بارزانی و شاسوار لەبەرنامەیەکی راستەوخۆدا ڕوبەڕوی یەک ببنەوە

ئیسماعیل گەڵاڵى ئەندامی ئەنجومەنى نەخێر لە ئێستادا داوای دیبەیتى بارزانى و شاسوار عەبدولواحید دەکات. ئیسماعیل گەڵاڵى ئەندامی ئەنجومەنى نەخێر لە ئێستادا لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسیویەتى ” واباشترە بۆمیللەتەکەمان بارزانى و  شاسوار عبدولواحید دیبەیتی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن لەڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بۆخەڵکی کوردستان تا زانیاری دروست و بێ پێچ و پەنا بگاتە دانشتوانی هەرێم سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم کە پرسێکى هەستیار و چارەنوس سازە”. ئیسماعیل گەڵاڵى نوسیویشیەتى “بارزانی کەخۆی کردۆتە دەمڕاست و کوێخا و ئاغای پڕۆژەی کوردایەتی ودروستکردنی دەوڵەتی کوردی، لەسەرئاستی ناوخۆ تەواوی پاساوەکانی بۆبنیاتنان و دروستکردنی دەوڵەت زۆر نالۆژیکیانەیە”. ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نەخێر لە ئێستادا  ئەوەشی وتووە ” لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش زۆرجار بۆ چەواشەکاری لۆبی ساختە لە ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجام ئەدەن بۆهەڵخەڵەتاندنی شەقامی کوردی بەڵام لەگۆشەیەکی تری دیمەنەکەوە هەواڵی پێچەوانەی زانیاریەکانی بارزانی دەبیستین سەبارەت بە ڕیفراندۆم و پشتیوانی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی، بەتایبەت دوای سەردانەکەی شاسوار عبدالواحید بۆ ئەمریکا دیمەنێکی تری تەواو پێچەوانە دەبینین ودەبیستین”. ڕۆژى سێشەممەی ڕابردوو  جوڵانەوەى نەخێر لە ئێستادا بۆ ڕیفراندۆم بە فەرمى ڕاگەیەندراو لە بەیاننامەکەدا وتیان، لە ئەمڕۆوە بە فەرمی دەستپێکردنی بانگەشەی (نەخێر لە ئێستادا) ڕادەگەیەنین و پێمانوایە ئەم ریفراندۆمە خزمەتی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کوردستان ناکات”. سەرچاوە: ئێن ئار تی

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

داوا دەکرێت بارزانی و شاسوار لەبەرنامەیەکی راستەوخۆدا ڕوبەڕوی یەک ببنەوە Reviewed by Unknown on 6:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.