Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی راستەوخۆییدا خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئەم بەزمەیان پێ دەکرێ، جێگای قبوڵ نیە

پۆلی ١٢ من بۆ ئێوەمەو ئێووەش بۆ خۆتان ئەم پۆستە شەیر بکەن هەر ئێستا ……………………… جا بەزمی عەزیەتدانی تەلەبەو فۆرمی راستەوخۆییش ئەوەش حیکایەتێکە باسی دەکەم چ فڕکان فڕکانێ بەتەلەبە دەکرێ. تەلەبەی فەقیر دەبێ خڕ خڕ سەیارە بگرێ لەم شار بڕوات بۆ ئەو شار فۆرمێک وەرگرێ و خڕ خڕ سەیارەیەکی تر دەگرێ و دەگەرێتەوە بۆ شارەکەی دوای ئەوە دەڕوا بۆ مەکتەب مەعلومات و شت داخڵ ئەکا دەی دیسان خڕ خڕ سەیارە بگرەو بڕۆوە بۆ زانکۆکەو فۆرمەکەیان تەسلیم بکە و دەی دوای ئەوە خڕ خڕ سەیارەیەکی تر بگرەو بگەرێوە بۆ ماڵ و چاوەروانی ئەوە بکە کەی رۆژی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەیە. دەی رۆژی تاقیکردنەوە دیسان ٢ خڕ خڕ بڕۆوە بۆ زانکۆکەو بگەرێوە . ئەوانەی سەرەوەی باسمکرد هەمووی بە پارە دەبێت و لەوەیە زیاد لە ١٥٠ هەزاری تێبچێت و زۆربەی تەلەبەش بێ پارەو کەم دەرامەت. تێبینی ///ساڵی رابردوو وابوە تکایە ئەمساڵ وامەکەن تکایە. گەر پۆلی ١٢ ەن ئەم پۆستە شەیر بکەن و بڵاوی بکەنەوە با ئەم بەرپرسانە بەزەییان پێتانا بێتەوەو ئەمە بکەن: من پێتان دەڵێم بەرپرسانی  مەملەکەت با فۆرمەکە لە وێبسایتی زانکۆکەتان دانێن تەلەبە لەماڵی خۆی داونلۆدی بکات و پرنتی بکات و پڕی بکاتەوەو سکانی بکاتەوەو بە ئیمەیڵ بینێرێتەوە و ئێوەش هەر بە ئیمەیڵ ڕۆژی تاقیکردنەوەی بۆ دیاری بکەن و وەل سەلام

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی راستەوخۆییدا خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئەم بەزمەیان پێ دەکرێ، جێگای قبوڵ نیە Reviewed by Unknown on 6:42:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.