Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مە‌رجە‌كانی وە‌رگرتن لە‌ كۆلێژی پە‌روە‌ردە‌ی وە‌رزش

فۆرمى وەرگرتن لە سكوڵى پەروەردەى وەرزش دابەش دەكرێت

سكوڵى پەروەردەى وەرزش لە زانكۆى كۆيە ڕايدەگەيەنێت فۆرمى وەرگرتن لە سكوڵەكەيان دابەش دەكەن و خوێندكارانى دەرچووى پۆلى دوازدە و پاڵەوانان دەتوانن لە ماوەى دياريكراو فۆرمەكە وەربگرن، بە گوێرەى ئەم ڕێنماييانەى خوارەوە :

– أ / دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی
– خوێندکار دەبێت تەنها دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی یا وەێژەیی ساڵی (2016 -2017 ) بێت .
– پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بێت یان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت .
– خوێندکار دەبێت لەدایک بووی ساڵی (1992 ) یا سەرووتر بێت .
– پێویستە تێکرای نمرەکانی قوتابی/ خوێندکار لە (60%) نمرە بۆ هەردوو رەگەز کەمتر نەبێت .
– لەکاتی پێشبڕکێدا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە رێژەی (60%) ی نمرە لەسەر کۆنمرەکەی دەبێت و (40%) ی نمرە لەسەر لێهاتووی جەستەیی (اللياقة البدنية).
– دەبێت خوێندکار لە چاوپێکەوتنی کەسێتی و تاقی کردنەوەکانی لێهاتووی جەستەیی(تەکنیکی کارامەیی) دا دەربچێت .

– دەبێت خوێندکار دەرچووی ساڵی خوێندنی (2015 -2016) بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بکات، بەمەرجێک لە هیچ کۆلێژێک یان پەیمانگایەک وەرنەگیرابێت و نمرەکەشی لەگەڵ نمرەی ساڵی خوێندنی (2016 -2017) بگونجێت ، و بەلێنامەی پێ پردەکرێتەوە .

– دەبێت خوێندکار باڵای لە (165)سم بۆ کوڕ وە (155) سم بۆ کچ کەمتر نەبێت .
– دەبێت خوێندکارلە پشکنینی تەندروستی گشتی دەرچووبێت و هەموو دیکۆمێنتەکان بهێنێت وەک پشکنینی (دڵ ، سۆنەری هەناو، پشکنینی گورچیلە ، پشکنینی کۆئەندامی هەناسە ، پشکنینی پێست ، ( پشکنینەکانی خوێن ) گروپی خوێن و رێژەیی هیمۆگڵۆبین و چەوری و شەکرە.

– خوێندکار پێویستە جل و بەرگی تایبەتی وەرزش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ چاوپێکەوتنی کەسێتی و ئەو رۆژانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدات .

– ب / پالەوانان
– یاریزانانی هەڵبژاردەکانی کوردستان و عێراق وەکو پالەوان ئەژمار دەکرێن بەمەرجێک (پێنج) ساڵ زیاتر تێپەرنەبووبێت بەسەر پالەوانیەکەیداتا بەرواری پێشکەشکردنی داواکارییەکەی .

– پلەی یەکەم تا سێیەمی بەدەست هێنابێت لەسەر ئاستی عێراق ، بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان بەمەرجێک (پێنج) ساڵ زیاتر تێپەرنەبووبێت بەسەر پاڵەوانیەکەیدا تا بەرواری پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن .
– پلەی یەکەم تا سێیەمی بەدەست هێنابێت لەسەر ئاستی هەرێم، بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان بەمەرجێک پێنج ساڵ زیاتر تێپەرنەبووبێت بەسەر پاڵەوانیەکەیدا تا بەرواری پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن.

– پلەی یەکەمی بە دەست هێنابێت لەسەر ئاستی پەروەردەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکانی هەرێم ، بۆ یاری تاک و کۆمەڵەکان بەمەرجێک پێنج ساڵ زیاتر تێپەر نەبووبێت بەسەر پاڵەوانیەکەیداتا بەرواری پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن.
– پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بێت یان لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بێت ، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێ ی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت
.
– کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (55%) و تەمەنی لە (33) ساڵ زیاتر نەبێت .
– دەرچووی هەمان ساڵ یان ساڵی پێشتری خوێندن بێت ، بەمەرجێک لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک (حکومی و ئەهلی –تایبەت ) وەرنەگیرابێت و بەلێنامەی پێ پربکرێتەوە .
– دەرچووان بەپآی ژمارەی داواکراو لە پلانی زانکۆکان وە بەپێی کێبرکآ لەسەر بنەمایی کۆنمرە وەردەگیرێن .
– پێشکەشکاران لە دەرچوانی خوێندنی پیشەیی دەبێت تێکرای نمرەیان لە (65%) کەمتر نەبێت .

– لەکاتی پێشبرکێدا رەچاوی نمرە دەکرێت بەرێژەی (60%) ی نمرە بۆ کۆنمرە کەی دەبێت و (40%)ی نمرە لەسەر لێهاتوویی توانستی جەستەیی (اللیاقە البدنیە) پاڵێوراو دەبێت بە مەرجێک لە لێهاتووی توانستی جەستەیی دەرچووبێت لەگەڵ پسپۆری تایبەتی بە شێوازێکی هاوسەنگی .

– پێویستە پێشکەشکار دیکۆمێنتی هەبێت کە لەلایەن دەزگا پەیوەندی دارەکانەوە بە فەرمی پشتگیری لێ کرابێت وەکو:

– لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و عێراق
– نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆلۆمپی پارێزگاکان .
– بەرێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی پەروەردە .

– وەرگرتنی پاڵەوانان بەپێی پلانی وەرگرتنی کۆلێژو سکوڵ و بەشەکان دەبێت، بەمەرجێک رێژەی لە 15% تێپەر نەکات بەشێوەیەکی هاوسەنگی لە نێوانی پێشکەشکارانی (زانستی و وێژەیی و ئامادەییە پیشەییەکان و پەیمانگا وەرزشیەکان) .

– لێژنەیەکی ناوەندی پێک بهێنرێت لەسەر ئاستی زانکۆکان و بەشەکانی هاوشێوە لەسەر ئاستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دوای کاندید کردنی پالەوانان لەلایەن کۆلێژ و بەشەکان سەرجەم دیکۆمێنتەکان رەوانەی لێژنەی باڵا بکرێت لە وەزارەت بریاری لەسەر بدرێت .
– بۆ ساڵی خوێندنی (2017 – 2018 ) پێشکەش کردن و تاقیکردنەوەی لێهاتوویی لە یەک کاتی دیاریکراودا لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت بۆ خولی یەکەم و دووەم .
– بەرواری وەرگرتنی فۆرم و تاقیکردنەوەکانی قوتابی /خوێندکار لە کۆلێژ و سکوڵ و بەشەکانی وەرزش بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت :
– لەبەرواری 1/8/2017 تاکو 31/8/2017 فۆرم دابەش دەکریت بەسەر خوێندکاری ئارەزوومەند .
– لە بەرواری 25/9/ 2017 چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت .
– لەبەرواری 26-27/9/2017 تاقیکردنەوەکانی (جەستەیی و کارامەیی) ئەنجام دەدرێت.
– بەرواری 5/10/2017 کۆتا رۆژی ناردنی ناوی پاڵێوراوان دەبێت بۆ وەزارەتی خوێندنی بالآ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مە‌رجە‌كانی وە‌رگرتن لە‌ كۆلێژی پە‌روە‌ردە‌ی وە‌رزش Reviewed by Unknown on 4:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.