Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەدان قوتابی بەهۆی ئەم هەڵەوەبێ بەش دەکرێن لە وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگا

ساڵانە زانکۆکان و وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بەرنامە دابڕێژن بۆ ئەوەی رێنماییەکانی وەرگرتنی ساڵ بگەیەننە دوا درافت و لە ئەنجومەنی وەزارەت پەسەند بکرێت ، بەڵام هەمو ساڵیک ئەو کارە بێ گرفت نابێت و ئەمساڵ گرفتەکان لەوەیە زۆرترب ئەویش بەهۆی جۆراوجۆری سیستمی وەرگرتن کە جۆرێک لە دژیەکی دروست دەکات لەنێوان سیستمەکانی وەرگرتن و لە کۆتاییشدا بە زیانی خوێندکاران دەشکێتەوە. ئەوەی مەبەستمە لێرەدا ئاماژەی بکەم ٢ خاڵی سەرەکیە: خاڵی یەکەم: گەر بڕیار وابێت ئەو بەشانەی کە لەسیستمی راستەوخۆییدایە لە سیستمی زانکۆلاین لاببرێت ئەوا بە زیانی زۆربەی هەرەزۆری خوێندکاران دەشکێتەوە بە تایبەتی ئەوانەی نمرەیان لە نێوان ٦٠ بۆ ٧٥ دایە چوونکە گەر ئەو ٣٧٧ بەشەی بۆ سیستمی راستەوخۆیی دانراوە هەمووی لابرێت تەنها بەشە بەرزەکان دەمێننەوەو بەمەش زۆربەی هەرەزۆری ئەو قوتابیانەی لە سیستمی راستەوخۆیی وەرناگیرێن دێن پێشبركیی زانکۆلاین لەسەر ئەو بەشە بەرزانە دەکەن کە خۆیان لە پزیشکی و ئەندازیاری و زانستەکان و ئادابەکاندا دەبینێتەوەو بەمەش ئەگەری وەرگیرانیان زۆر کەم دەبێت لە کاتێکدا نمرە بەرزەکان کەمتر بەشی راستەوخۆیی پڕ دەکەنەوە. خاڵی دووەم : بڕیاری وەرگرتنی خوێندکاران بە ٢ قۆناغ و نەمانی ٣ نمرە بەخشین: وەک ئاشکرایە نمرە بەخشین نەما بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بە ساڵی یەکەم و خولی یەکەم پۆلی ١٢ ەیان تەواو دەکرد کاتی خۆی ٣ نمرەیان [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سەدان قوتابی بەهۆی ئەم هەڵەوەبێ بەش دەکرێن لە وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگا Reviewed by Unknown on 8:51:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.