سلێمانی : روداوێکی ھاتوچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە رێگەی نێوان سلێمانی – دەربەندیخان 8 کەس بریندار بوون،4 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە. رائید كاروان حەمەسدیق، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند” 4 کەس لە بریندارەکان باری تەندروستیان ناجێگیرە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون، کە ژن و منداڵێكیان لەنێودایە و 4 لە بریندارەکەی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کراون.” كاروان حەمەسدیق، گوتی:”رووداوەکە ئێوارەی پێنجشەممە 10-8-2017 لە رێگەی نێوان ناحیەی زەرایەن- دەربەندیخان و لە نزیک گوندی چنارە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی کرێی جۆری کرۆلا و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا کامێری روویداوە.” كاروان حەمەسدیق، گوتی:”رووداوەکە ئێوارەی پێنجشەممە 10-8-2017 لە رێگەی نێوان ناحیەی زەرایەن- دەربەندیخان و لە نزیک گوندی چنارە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی کرێی جۆری کرۆلا و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا کامێری روویداوە.” روداو
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
سلێمانی : روداوێکی ھاتوچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە
Reviewed by Unknown
on
12:11:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: