ویستیان لەدەستی زوڵم وڵات جێبهێڵن بەڵام ئاوایان لێهات
لە وڵاتی لیبیا وەک زۆر لە وڵاتانی تری ژێر دەستی زوڵم و زۆرداری ، دانیشتیوانەکەی بە زۆر رێگا دەیانەوێت لە وڵات هەڵبێن و روبکەنە ئیتاڵیاو ببنە پەنابەر لەو وڵاتە . ئەوەی لە وێنەکاندا دەبینرێت چەند کەسێکی لیبین کە لە بیابانەکانی لیبیا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوەو نەیانتوانیوە بگەنە کەناراوەکان و لەوێشەوە بە بەلەم ڕوبکەنە ئیتاڵیا. شایانی باسە پلەی گەرمیای بیابانەکانی لیبیازۆر بەرزەو لەمساڵدا زیاد لە ٣٠ کەس لەو رێگە گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە لەکوردستان هاوڵاتیان لەپێناو رزگاربوون لەناعەدالەتی حوکمی ستەمکاری گەنجان رو لە دەریای ئیجە دەکەن و ساڵانە دەیان گەنج لەو رێگەیەدا دەخنکێن و گیان لەدەست دەدەن.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ویستیان لەدەستی زوڵم وڵات جێبهێڵن بەڵام ئاوایان لێهات
Reviewed by Unknown
on
2:28:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: