کۆلێژی پەروەردەی مەخموور ئاگاداری قوتابیانی پۆلی12 ی ئامادەیی دەکاتەوە بۆ سیستەمی ڕاستەوخۆ
لە كۆلیژی په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور سیستمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ دەستى پێکردوە
کۆلێژى پەروەردەى مەخمور ئاگادارى دەرچوانى پۆلى (12)ى ئاماده‌يی خولى (يەكەم – دووەم) –(زانستى –وێژه‌یی) ساڵى پار (2015-2016) وه ئه‌مسال(2016-2017) دەکات، ئەوانەى دەخوازن لەو کۆلێژە بخوێنن لە ئێستاوە سه‌ردانى تۆمارى كۆلیژه‌كە بكه‌ن به پێ ى ئه‌و مه‌رج و ڕێنمایی يانه‌ى تايبه‌ته بۆ هه‌ردوو به‌شى (زمانى كوردى )– به‌شى (زمانى عه‌ره‌بى) دانراوە، کە بریتین لە:
1-قوتابي ده‌بێت تێكراى نمره‌ى له (65%)كه‌متر نه‌بێت، واته كۆنمره‌كه‌ى له (455) كه‌متر نه‌بێت، بەڵام ئەگەر هاتوو قوتابى تێكراى نمرەى لە ((80%) زياتر بوو ئەوا مەرجى تەمەن نايگرێتەوە.
2-قوتابي ته‌مه‌نى له (30)سال زياتر نه‌بێت، واته له دايك بووى ساڵى (1987) به‌سه‌ره‌وه بێت، (تێبينى// بۆ ئه‌م خاله‌يان ناسنامەى بارى كه‌سێتى(نفوس) ى قوتابی پێویسته.
3- نابێت قوتابى بۆ پیشكه‌شكردنى به‌شى (زمانى كوردى)له وانه‌ى (كوردى 60%) كه‌مترى هه‌بێت.
4- نابێت قوتابى بۆ پیشكه‌شكردنى به‌شى (زمانى عه‌ره‌بى)له وانه‌ى (عه‌ره‌بى 60%) كه‌مترى هه‌بێت.
5- قوتابيانى ده‌رچووى ساڵى (2015-2016) ده‌بێت پشتگیری (تأيد) له قوتابخانه‌ى خۆی بهينی كه له هيچ كۆلێژيك (حكومى- تايبه‌ت) وه‌نه‌گیراوه.
6-پێویسته قوتابى( كۆپی) ئه‌م پێداويستى يانه له‌گه‌ل خۆی بهێنێت (ناسنامه‌ى تاقيكردنه‌وه +ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه) بۆ هه‌ر بەشێک بەپێ ى ئه‌و فۆرمه‌ی كه ئاماده كراوه و هاوپێچ كراوه له خواره‌وه.
7-قوتابي ده‌توانێت به پێ ی مه‌رجه‌كان له هه‌ردوو به‌ش داواكارى پێشكه‌ش بكات (له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى خاڵى پێشوو(6)).
8-تاقيكردنه‌وه‌ى لە کۆلێژ له(30%) ده‌بێت، (70%) نمره له‌سه‌ر تیكراى نمره‌ى قوتابي ده‌بێت.
9- به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه قوتابى مافى پێشكه‌ش كردنى سيسته‌مى ڕاسته‌وخۆی تايبه‌ت به كۆلیژه‌كه‌مان نى يه.
تێبینی // ئێمه له پێشوازی قوتابي يه خۆشه‌ويسته‌كان ده‌بين له‌م دوو شوێنه :
شوێنى يه‌كه‌م// كۆلیژى زمان- هه‌ولێر – ڕێگای كه‌ركووك / بۆ ماوه‌ى كاتى.
شوێنى دووه‌م//كۆلیژه‌كه‌مان – كۆلیژى په‌روه‌رده – مه‌خموور- له مه‌خموور به‌رامبه‌ر سايلۆ.
تۆمارى كۆلیژى په‌روه‌رده – مه‌خموور
ژماره‌ی مۆبايل :07508543755
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: