Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تکایە پێویستە هەموو قوتابیەکی پۆلی12 ئاگاداری ئەم بڕیارە بێت کێ؟ئەم نادادپەروەریە قبوڵ دەکات،بڵاوی بکەرەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکردووە و ئەمساڵیش جێ بەجێ ی دەکات،تاوەکو ئێستا ئەوان داتایان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە دەســــــت نەگەیشتووە چونکە هەتا ئەنجامی ئیعترازەکان نەیەتەوە داتا بە فەرمی ناگاتە دەستیان،
بەپێ ی داتا کە تەنها لای ئێمە دەست دەکەوێت لە لێکۆڵینەوەکانی ئێمە کە ماوەی 3 ڕۆژە پەیجی پۆلی12 کاری لە ســـــــــەر دەکات مەترسیەکی گەورە دروست دەکات،دڵنیام نەک قوتابی بگرە دایک و باوکی قوتابیش ئەمە قبوڵ ناکات من لە خۆمەوە قســـــە ناکەم،،ئەگەر داتام لانەبوایە،شتێکی تر بوو،ئەمساڵ جیاوازە چونکە 3 نمرەکە نەما،ئیدی ئەم بڕیارەیان دا بۆ ئەوەی زۆرترین قوتابی لە خولی یەکەم ناجیح بێت،بەڵام بێ ئەوەی بیر لە خولی دووەم بکەنەوە بڕیارێکی ناڵێم سەقەت چونکە بڕواناکەم ئەم هەموو سەرۆک زانکۆ و مدیر عامانە شتێکی سەقەت بکەن،بەس دەبوایە ئەگەر بۆ خولی دووەم دابنێن نەدەبوایە جیاوازی ڕێژەی خولی یەکەم و دووەم %10 بوایە،دەبوایە زۆرتر بوایە دەبوایە ئیشیان لەسەر داتای ساڵانی ڕابردوو کردبایە ئەزموونیان وەردەگرت،تەقیمیان کردبا،ئایا خولی دووەم هیچ سالێک نمرە هاتووە بەو ئاستەی ئەوان دەیانەوێت کە 45% کورسیەکان تەرخان کردووە بۆ خولی دووەم،من لە شوێنی وەزیری خوێندنی باڵا کاک یوسف گۆران سوێند دەخۆم بە وەڵاهی ئەم کارەتان نەکردووە،بێن داتای خولی یەکەم و دووەمی ساڵانی ڕابردوو بهێنن و ئیشی لەسەر بکەن ئاخر بە چ پێوەرێک 45% کورسی بۆ خولی دووەم تەرخان دەکەیت،باشە خولی دووەمیش نا،خولی یەکەم بە چ پێوەرێک 55% کورسیەکان تەرخان دەکات،کە هیچ نمرەیەکت لانیە جیاوازی خولی یەکەم و دووەمت لا نیە،یان بیرتان کردباوە ساڵ بە ساڵ نمرە جیاوازە،هەرگیز نەدەبوایە،ئەم بڕیارە بەر لە نەتیجە بدرابایە،دەبوایە دوای نەتیجە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایبگەیاندایە بیوتایە قوتابیانی بەڕێز ئەوەندە لە سەدە بۆ خولی یەکەم ئەوەندە لە سەدە بۆ خولی دووەم،واتا کەی ئەنجامەکانی بینیبا ئینجا ئەم بڕیارەی دابوایە،لەوانەیە بپرسی کاک ڕەو ڕەو تۆ بۆ وا خۆت مشەوەش کردووە،ڕەنگە باوەڕ بە قسەکانم نەکەیت،ئەزیزم،ئێستا بە ژمارە بۆت دەسەلمێنم،غەدر ڕوودەدات،ئەم بڕیارە ناڵێم هەڵەیە،بەس کەم و کوڕی و ناداد پەروەری تێدایە،بڵێن بۆ،من داتام لایە،بڵێن چۆنە،سێ ڕۆژە کاری لەسەر دەکەم بەخوای،ئەوە سوێندیشم خوارد،
لە هەولیر زانکۆی هەولێری پزیشکی 150 کورسی هەیە،ئەوە دکتۆر نەشوان بەڕێوەبەری تۆمار هەتا ساڵی ڕابردووش گلەی ئەوەیان لە وەزارەت کرد،ووتیان بۆ ئەوەندە تەلەبەیەتان هێناوەتە طب عام بێ ئەوەی پرس بە زانکۆی هەولێری پزیشکی بکەن،طب عامیان پڕ لە تەلەبە کرد،ناڕەزایی لێ کەوتەوە،پار لەگەڵ پار ڕۆی کە 175 قوتابی وەرگرت،ئەوە زروفەکە جودا بوو،هۆکارەکەش دیار بوو،کە لەبەر بایکۆت نەیان هێشت قوتابی هەولێر بچێتە طب عامی سلێمانی ناچار هەولێریان پڕکرد،بەڵام ئەمساڵ طب عامی هەولێر دەڵێ کورسیەکانی من 150 مقعدە واتا شوێنی 150 قوتابیم هەیە 150 زەڕبی 0.2 بۆ چونکە 20% کورسیەکان تەلەبەی سلێمانی دەیبا،مافی قوتابی هەولێر 120 کورسی یە ئەمساڵ دڵنیام طب عامی هەولێر لە 120 قوتابی زیاتر وەرناگرێت تەنها ناو شاری هەولێر،+30 سلێمانی کە ئەمە یاسایە،من ئیلاقەم لە تەلەبەی سلێمانی نیە جارێ،باسی80% کورسی حسە واتا بەشی قوتابی هەولێر دەکەم،باشە 120 تەلەبە بە خولی یەکەم دەچنە طب عامی نەخێر،بۆ؟چونکە لەم 120 تەلەبەیە،55% دەچن بە خولی یەکەم واتا دەرچووانی خولی یەکەمی هەولێر،120جاران واتا زەڕبی0.55 دەکاتە 66 کورسی،واتا بە خولی یەکەم 66 قوتابی دەچنە طب عامی هەولێر،ئۆکەی من داتام لایە،ئەوا 66 قوتابی لە نمرەی بەرزەوە دەهێنم،طب عامی هەولێر 98.2 ڕادەوەستێت.بە خولی یەکەم،من داتام لایە دوو شەممە وەرە زانکۆی کوردستان کۆنفراسێکمان هەیە،وەرن ببینن،یان چوار شەممە وەرنە سیمینارەکەی هۆڵی میدیا،بە داتاشۆ ببینە،ئۆکەی ووتمان 98.2 دەوەستێت،ئێمە ووتمان 120 کورسی بۆ تەلەبەی هەولێرە،چەند بە خولی یەکەم ڕۆشتن66 قوتابی ئێستا چەند کورسی ماوە بۆ خولی دووەم کە دەڵێت 45% کورسیەکان دەکاتە 54 کورسی بۆ خولی دووەم ماوە،من داتای هەولێرم لایە،دەزانی ئەگەر ئەم قوتابیانەی وانەیان ماوە،ئەگەر بێت و 100 ی ڕێک بهێنن ئینجا بە تۆبزی 12 قوتابی دەتوانێت نمرەکەی بگەیەنیتە 98،باشە 12 قوتابی ڕۆی لە ژێر 98 ئەمجارە97 دێت 12 کورسی ڕۆی چەندمان ماوە 42 ئەگەر بێم 42 تەلەبەی ژێر98 وەربگرم 96.2 کۆتا نمرە دەبێت بۆ طب عام،پێشوو تر ووتم بەو مەرجەی ئەم قوتابیانەی وانەیەکیان ماوە لە خولی دووەم 100 بهێنن،سەیری بکە،جیاوازی خولی یەکەم و دووەم ڕێک 2 نمرە دەبێت.کێ قبوڵ دەکات 97 خولی یەکەم لە طب اسنان بێت ،کەچی 97 ی خولی دووەم لە طب عامی هەولێر بێت.
ئێستا زانیت ئێمە دوو شەممە کۆنفراسێکمان هەیە بە هیوام ئامادەبن لە زانکۆی کورستان سەعات یەکی نیوەڕۆ،ڕۆژی چوارشەممەش بە بەشداری هەزاران قوتابی لە هۆڵی میدیا دەبین کاژێر 5 ی ئێوارە،هاتن بۆ هەمووانە،
ڕەوێن گەردی
لێهاتووی زانکۆڵاین،
هاوڕێم بە لە سناپ چات بەم ناوە
page_poli12


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

تکایە پێویستە هەموو قوتابیەکی پۆلی12 ئاگاداری ئەم بڕیارە بێت کێ؟ئەم نادادپەروەریە قبوڵ دەکات،بڵاوی بکەرەوە Reviewed by Unknown on 1:28:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.