Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی12ی ئامادە‌یی

ئاگاداری بۆ ئە‌و قوتابیانە‌ی لە‌ پۆلی12 خولی دووە‌می ماوە‌

دە‌توانن فۆڕمی سیستە‌می ڕاستە‌وخۆیی وە‌ربگرن لە‌ زانكۆ و پە‌یمانگایە‌كان بە‌ مە‌رجێك دە‌بێت لە‌ خولی دووە‌م دە‌ربچێت ئە‌و نمرە‌ی پێویستە‌ بە‌ دە‌ستی بێنیت

داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بەسیستمى راستەوخۆى زانکۆ لەمڕۆوە دەستپێدەکات و، داواکارى راستەخۆ لە تۆمارى کۆلێژ یان پەیمانگە دەبێت، خوێندکاران دەتوانن سەردانى ئەو کۆلێژ و پەیمانگەیانە بکەن، کە ئارەزووى دەکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەروەها دەڵێ “خوێندکاران دەتوانن، لەیەک کاتدا داواکارى بۆ سێ بەشى جیاواز پێشکەش بکەن، لەهەمان کاتدا ئەو خوێندکارانەى تاقیکردنەوەیان بۆ خولى دووەم ماوە، دەتوانن فۆرمى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەستبهێنن”.

لە هەموو زانکۆکاندا ئامادەکارى تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران، عەباس ئەکرەم ئاگادارى خوێندکاران دەکاتەوە، کاتێک سەردانى تۆمارى کۆلێژ و پەیمانگەکان دەکەن بۆ خۆتۆمارکردن و بەدەستهێنانى فۆرم، ژمارەى ئەزموون و ئەنجامى پۆلى 12ـی ئامادەیى پێشکەش بە تۆمار بکەن، تاوەکو لەلایەن تۆمارى زانکۆ وە پۆلینى داواکارییەکان بەپێى مەرجەکان بکرێت.

shvan hewa



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی12ی ئامادە‌یی Reviewed by Unknown on 4:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.