Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ڵێنێك به‌مامۆستایان ده‌دات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ڵێنێك به‌مامۆستایان ده‌دات..ده‌رماڵه‌یه‌كیان پێده‌درێت
یه‌كێتیی‌ مامۆستایان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ده‌رماڵه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار ده‌دات و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ش به‌ڵێنێكی‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و مامۆستا سه‌رپه‌رشتیارانه‌ ئاشكراده‌كات.
مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “دوێنێ وه‌ك ڕێكخراوی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامدا كه‌ تیایدا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌مامۆستایان و خوێندكاران و سێكته‌ری‌ په‌روه‌رده‌ كرا”.

وتیشی:”له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوامان له‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كرد ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی‌ پێشتر به‌بڕی‌ 150 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار خه‌رجده‌كرا، ئێستا چاره‌نوسی به‌كوێده‌گات، ئاخۆ ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ خه‌رجده‌كرێت له‌كاتێكدا كه‌ له‌ده‌رماڵه‌ی‌ هاندانیش بێبه‌شكراون؟”.

مامۆستا عه‌تا وه‌ڵامی‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ وتویه‌تی‌ ((ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی‌ پێشتر به‌بڕی 150 هه‌زار دینار ده‌درایه‌ مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار بڕیاری‌ له‌باره‌وه‌دراوه‌و كه‌مكراوته‌وه‌ بۆ 75 هه‌زار دینارو بڕیاره‌ ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ش له‌مانگی حوزیرانه‌وه‌ بۆ مامۆستایان خه‌رجبكرێت)).

به‌بۆچونی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان، “تائێستا نازانرێت وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیاری‌ خه‌رجكردنی‌ ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار جێبه‌جێده‌كات یاخود نا”.

ئه‌وه‌شی‌ وت:”خه‌رجكردنی‌ ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار ناخرێته‌سه‌ر موچه‌، به‌ڵكو به‌جیا ده‌درێته‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌ركی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ خوێندنگه‌كانیان له‌ئه‌ستۆدابوه‌”.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ڵێنێك به‌مامۆستایان ده‌دات Reviewed by Xwendga Kurdish on 3:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.