Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چیرۆكێكی غه‌مگین یه‌كه‌می كوردستان پاش شەهیدبوونی باوکی ویستی واز لە خوێندن بهێنێت ئەمڕۆ یەکەمی کوردستان ده‌رچوو

چیرۆكی خوێندن و یەكەمبوونی كچە خوێندكارەكەی پارێزگای دهۆك جیاوازە، ئەو خەمی شەهیدبوونی باوكی و خوێندنەكەی ماندووی كردووە، بەڵام دواجار ئاواتی باوكی لە گۆڕدا هێنایەدی و لەسەر ئاستی كوردستان یەكەم بوو.
بێخاڵ نوعمان كریم، بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2016 -2017) توانیویەتی لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك و كوردستان لەبەشی وێژەیی 12ی ئامادەیی بە  بەدەستهێنانی نمرەی 97% یەكەم بێت.
بێخاڵ هەموو ساڵێك بە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی خوێندنگاكەی یەكەم بووە، ئەمساڵ بەهەمان شێوەی ساڵانی تر نەك تەنیا لەسەر پارێزگای دهۆك بەڵكو لەسەر ئاستی كوردستان توانی لە خولی یەكەم یەكەم بێت.
رەنگە چیڕۆكی یەكەمبوونی ئەو كچە خوێندكارە بەبەراود لەگەڵ سەرجەم خوێندكارە یەكەمەكانی تر جیاواز بێت، ئەو لەكاتی خوێندنی خۆشەویسترین كەسی كە باوكیەتی لەدەستداوە، بەڵام كۆڵی نەداوەو توانیەتی نمرەیەی بەرز بەدەست بهێنێت.
ئەو كچە لەكاتی گێڕانەوەی چیڕۆكەی بۆ دواڕۆژ فرمێسك بەچاوانی دەهاتە خوارەوە, ئەو رۆژانەی بیردەكەوێتە كە باوكی هانیداوە بەردەوام بێت لە خوێندنی، بەڵام ئەمڕۆ كە ئەنجامەكان ئاشكراكران، باوكی لەلای نەبووە.
باوكی بێخاڵ لە 13ی ئابی 2016 لە ناحیەی زوممارو لە رووبەڕووبونەوەی شەڕی چەكدارانی داعش شەهید بووە، بە شەهیدبوونی باوكی، بێخاڵ دەیەوێت واز لە خوێندن بێنێت بەڵام هاندانی خانەوادەكەی، بێخاڵی كردە یەكەمی كوردستان.
بێخاڵ، بۆ دواڕۆژ وتی "باوكم تا لە ژیاندابوو زۆر  هاندەر بوو، هیوای دەخواست لەسەر ئاستی كوردستان یەكەم بم و خزمەت بە كوردستان بكەم، سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ ئاواتەكەی باوكم لە گۆڕدا هاتەدی، بەڵام بەخوا ئێستا باوكم لەلا نییەو بەچاوی خۆی ئەو رۆژەی نەدیت".
وتیشی "هەرچەندە كاتێك باوكم شەهید بوو بۆ ماوەی دوو هەفتە نەمتوانی بخوێنم و بڕیارمدا دەست لە خوێند هەڵبگرم، بەڵام هاندانی خانەوادەكەم بەتایبەت دایك وایكرد بەردەوام بن، چونكە دایكم وتی كچ باوكت لە دڵتدایەو دەبێت ئاواتەكەی بهێنیتە دی".
دەشڵێت "باوكم بەشێوەی خۆبەخش خزمەتی كوردستانی دەكرد، دواجار لە ناحیەی زوممار شەهید بووە شەهیدی خۆبەخش و ئەو نیشانیدام كە نیشتمان چەندە پیرۆزەو دەبێت بەرگری لێ‌ بكرێت".
بێخاڵ دوو خوشك و چوار برای تری هەیە، خانەوادەكەی
ان لەڕووی داراییەوە مامناوەندن و نەیتوانیوە هیچ مامۆستایەك بگرێت، بۆیە تەنیا لە دوو وانەدا خولی بنیوەو ئەو ئەنجامەی بەدەست هێناوە.
ئەو كچە خوێندكارە، هەموو ساڵێك لەسەر ئاستی خوێندنگاكە یەكەم بووەو هیچ ساڵێك نمرەكانی لە 98% نەهاتۆتەوە خوارە.
ئەو خۆشحاڵە بەو ئەنجامەی بەدەستی هێناوەو داوا لە خوێندكارانی كوردستان دەكات لەهیچ كاتێكدا ورەیان نەڕوخێت بەڵكو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز.
بێخاڵ دەشڵێت "رەنگە هیچ خوێندكارێك بەقەد من خەمبارنەبووە، بەڵام بەپیشگری خانەوادەكەم توانیم بەردەوام بم و ئاواتەكەی خۆم و باوكم بهێنەدی".
چیرۆكێكی غه‌مگین یه‌كه‌می كوردستان پاش شەهیدبوونی باوکی ویستی واز لە خوێندن بهێنێت ئەمڕۆ یەکەمی کوردستان ده‌رچوو Reviewed by k on 10:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: