Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندکارە یەکەمەکەی پارێزگای ھەڵەبجە


ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاشکراکراو خوێندکارێکی پارێزگای ھەڵەبجەش بەرزترین نمرەی بەدەستھێناوە و لەڕێگەی SNNەوە خەونەکانی ئاشکرادەکات و دەشڵێت:


ھەرلەمنداڵیەوە حەزم کردوە سەرۆک مام جەلال لەنزیکەوە ببینم.
ڕاڤیا عەبدولجەبار خوێندکاری قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی لەقوتابخانەی سازگاری بنەڕەتی پارێزگای ھەڵەبجە لەدیدارێکی تایبەتدا بەSNNی ڕاگەیاند : سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ ئەنجامەکەم وەرگرتەوەو توانیم نمرەی 99.15 بەدەست بھێنم و تائێستاش لەسەر ئاستی پارێزگای ھەڵەبجە یەکەمم.
سەبارەت بەچۆنیەتی کۆششکردنی رۆژانەی وتی : ھیچ مامۆستایەکی تایبەتم نەگرتوەو بەردەوام بەھاوکاری دایکم و باوکم توانیومە بەربەستەکان تێبپەرێنم، لەڕۆژانە تاقیکردنەوەی سەر کاغەزم بۆ خۆم دەکرد و شەوانیش ئەو وانانەی کە بۆ لەبەرکردن بون کۆششم تێیدا دەکرد.
وتیشی، ماوەیەک پێش کاتی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکان ھەمو ئامادەکاریەکانم دەکرت، بۆئەوەی بەئارامی وەڵام بدەمەوە، بەدڵخۆشیەوە ئێستا ئامانجەکەم ھاتوەتەدی.
سەبارەت بەخەونەکانی ڕاڤیا، راشیگەیاند: گەشبینم بە بەدەستھێنانی ئەم ئەنجامە و پێشبینیم دەکرد، لەداھاتوشدا ھەوڵدەدەم لەبواری پزیشکی بخوێنم و لەو ڕێگەیەوە خزمەتی گەلەکەم بکەم.
سەبارەت بەخەونی بۆ داھاتوو ئەو خوێندکارە یەکەمە ئاشکرایدەکات: ھەرلەمنداڵیەوە حەزم کردوە سەرۆک مام جەلال لەنزیکەوە ببینم، بەڵام تائێستا دەرفەت نەبووە، بەڵام ئەو خەونەم ھەر ماوەو ھیواخوازم ڕۆژێک بێت بەدیداری سەرۆک مام جەلال شادببم و لە نزیکەوە چاوم پێی بکەوێت.
لای خۆشیەوە، عەبدولجەبار غەفور باوکی یەکەمەکەی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: " لەگەڵ ھاوکاری ئێمەدا، بۆ ڕاڤیا، خۆشی گرنگی زۆری بە وانەکانی داوەو زۆرجار لەکاتی بونی پرسیاردا درەنگانی شەویش بووایە ئەوا  وازی نەدەھێنا تا بەتەواوەتی حەلی دەکرد".
لەلایەکی دیکەوە، جوان ئەنوەر دایکی ڕاڤیا بە SNNی وت: "بەرنامەیەکی تەواوی بۆ کاتی وانەکانی تەرخانکردوەو زۆرجار لەکاتی سەعیکردنیدا خەوی لێکەوتووە بەسەر کتێبەکانەوەو ھەڵمانساندووە".
وتیشی: "خۆی کچێکی تێگەشتووبوو لەگەڵ ئەوەی ھەوڵماندەدا ئیشی ماڵەوە نەکات و زیاتر گرنگی بە خوێندنەکەی بدات، بەڵام زوو زوو ھاوکاری ئیشەکانی ماڵەوەشی دەکردین".










SNN:

کۆسار مەحمود







خوێندکارە یەکەمەکەی پارێزگای ھەڵەبجە Reviewed by k on 5:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.