Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

به‌ هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما خوێندكارێكی كچی عه‌ره‌ب له‌هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كان گیانی لەدەستدا (به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی)

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماو نه‌بوونى ئامێره‌كانى فێنككردنه‌وه‌ له‌ هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ له‌ شارى به‌غدا كچه‌ خوێندكارێك گیان له‌ده‌ستده‌دات.
به‌ پێى میدیاكان، رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو 11ى ته‌مووز له‌ هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ له‌ خوێندنگاى خه‌نسائى كچان له‌شه‌قامى ره‌بیعى له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌ى وانه‌ى بیركارى پۆلى 12ى ئاماده‌یی، كچه‌ خوێنكارێك به‌ناوى ره‌فل عامر به‌هۆى گه‌رماوه‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌س بووه‌، داواى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى كردوه‌، به‌ڵام چاودێره‌كه‌ رێگه‌ى نه‌داوه‌، دواى 10 خوله‌ك خۆى رایكردوه‌ ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌كه‌ و كه‌وتوو و دواتر گیانى له‌ده‌ستداوه‌.
خوێندنگاى خه‌نسا له‌ ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو دروستكراوه‌، په‌نجه‌ره‌كانى شكاوه‌، په‌رده‌ى پێوه‌ نه‌بووه‌، تیشكى خۆر راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ژووره‌كانه‌وه‌، جگه‌ له‌ دوو پانكه‌ى كۆن زیاتر هیچ ئامێرێكى فێنككه‌ره‌وه‌ى تێدا نییه‌.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراقیش لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێكهێناوه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ و ده‌رخستنى راستییه‌كان.








به‌ هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما خوێندكارێكی كچی عه‌ره‌ب له‌هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كان گیانی لەدەستدا (به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی) Reviewed by on 10:42:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.