Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

سەلاحەدین بەهادین:یەکگرتو خاوەن بڕیاری خۆیەتی و کەس کاریگەری لەسەر نیە

ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، یەكگرتوو خاوەنی ستراتیژو بڕیاری خۆیەتی، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت كاریگەری لەسەر بڕیارەكانی دروستبكات. بەپێی راگەیەنراوی یەكگرتووی ئیسلامی، رۆژی شەممە 1-7 سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی پارێزگای دهۆكی كردو لەگەڵ ژمارەیەك لەسەركردەكانی بادینان و كابینەی مەڵبەندی سێی یەكگرتوو لەدهۆك كۆبووەوە. بەپێی راگەیەنراوەكە، سەڵاحەدین بەهادین رایگەیاندووە، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خاوەنی ستراتیژو روانگەی خۆیەتی و خاوەنی بڕیاری خۆیەتی و هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت كاریگەری لەسەر بڕیارەكانی دروستبكات . لەبارەی ریفراندۆمیشەوە رایگەیاند، پێویستە ریفراندۆم بەمیكانزمێكی یاسایی ئەنجامبدرێت و هەموو رێكارە یاسایی و دەستوریەكان جێبەجێبكرێت، كۆدەنگی نیشتمانی و لایەنە سیاسییەكانی لەسەربێت.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سەلاحەدین بەهادین:یەکگرتو خاوەن بڕیاری خۆیەتی و کەس کاریگەری لەسەر نیە Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.