Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند بڕیارێك لەبارەی ڕێکخستنەوەی میلاکی توێژەران دەدرێت

بەئامادەبوونی مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق خۆشناو) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێرو بەرێوەبەری سەرپەرشتیکردن لە پەروەردەی گشتی و ھەریەکە لە بەرێوەبەری پەروەردەکانی ناوەندی ھەولێرو دەوروبەری ھەولێرو دەشتی ھەولێر و سامان سیوەیلی بەرێوەبەری توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵناسی لە وەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتیارانی پسپۆری توێژەران و لێپرسراوی ھۆبەی توێژەران کۆبوەوە. لەمیانەی ئەو کۆبوونەوەدا كۆمەڵێك بڕیار دەركرا لەوانە: 1- لەھەر قوتابخانەیەکدا تەنھا یەک توێژەر بمێنێتەوە و ئەوانی دیکە بگواسترێنەوە بۆ ئەو قوتابخانانەی توێژەریان نییە، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونی توێژەرەکە و نزیکترین قوتابخانە لەشوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. 2- دەبێت توێژەران دابەش بکرێن بەسەر قوتابخانە ئامادەییەکان و بنەڕەتیەکاندا، نەک وەکو ڕابردوو تەنھا لە قوتابخانە ئامادەییەکان خزمەتیان دەکرد. 3- ئەگەر قوتابخانەیەک تێکەڵاو بوو دەبێت دوو توێژەریان ھەبێت لەھەردوو ڕەگەز. 4- دەبێت لەقوتابخانەکانی ئامادەیی کچاندا توێژەرانی ڕەگەزی مێینە دابنرێن و لە ئامادەییەکانی کوڕانیشدا توێژەری ڕەگەزی نێر. لەكۆتایی ئەم كۆبوونەوەدا ماوەی یەک مانگ دانراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی رەوتی پەروەردەو سوودگەیاندنی زیاتر بەقوتابیانی خۆشەویست.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

چەند بڕیارێك لەبارەی ڕێکخستنەوەی میلاکی توێژەران دەدرێت Reviewed by Unknown on 10:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.