Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

گه‌نج…

گه‌نج

هەمزە بایز

 
مرۆڤ به‌ كۆمه‌ڵێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێ تا ده‌گاته‌  پیر بون، له‌ قۆناغی لاویه‌تی و گه‌نجیدا له‌ ئه‌وپه‌ڕی هێزو نفوز و حاڵه‌تی جه‌سته‌یی و ده‌رونی دایه‌، ئه‌وقۆناغه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ ژیانی مرۆڤدا، چونكه‌ قۆناغی ده‌ركه‌وتن و جیاوازیه‌كانی مرۆڤه‌ به‌ تواناكانیه‌وه‌ له‌ كارو داخوازی و به‌خشین و گه‌یشتن به‌ ئامانج و خۆ دروست كردن، خۆشه‌ویستی بۆ ئازادی، بۆ وڵات، ده‌ركه‌وتن و خۆڕاگری به‌رامبه‌ر سه‌ختی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ و له‌مپه‌ره‌كانی  سه‌ر رێگای سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان.

قۆناغی لاویه‌تی مرۆڤ خاوه‌نی  هێزو تواناو ئه‌زمونه‌. بۆیه‌ ئه‌م قۆناغه‌ به‌ گرنگ ده‌زانرێت بۆ تاك یان بۆ كۆمه‌ڵگا. گه‌نجی هۆشیار جێگاو كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌ دروستكردن و به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگاو نه‌ته‌وه‌كه‌ی. به‌تایبه‌تی له‌بواری هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و به‌رگریه‌وه‌.

وه‌ك هه‌ر وڵات و میلله‌تێكی دنیا گه‌نج و لاوی كوردستانیش شوێن و رۆڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ژیانی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ریه‌كه‌ به‌پێی لێوه‌شاوه‌یی كاریگه‌ری خۆی بسه‌لمێنێ. بۆ سه‌لماندنی  ده‌وری خۆی پێویستی به‌ چه‌كی هوشیاری و زانیاری هەیه. ده‌سپێكی رۆڵی گه‌نج له‌ هوشیاركردنه‌وی  كۆمه‌ڵگا، هوشیاری و به‌رچاو رونیه‌تی .سه‌ره‌تا  هیچ كه‌س ناتوانێ خه‌ڵك هوشیار بكاته‌وه‌ تا خۆی هوشیار نه‌بێت و به‌رچاوی رون نه‌بێت، به‌ردی بناغه‌ی هوشیاری، خۆ په‌روه‌رده‌كردنه‌ له‌سه‌ر به‌هاو پرنسیبه‌كانی مرۆڤایه‌تی، ریزگرتن له‌ ماف و ئازادیه‌كانی به‌رامبه‌ر، پاراستنی به‌هاكانی ژینگه‌، باوه‌ڕبون به‌ یه‌كسانی و سه‌روه‌ری یاسا. واته‌ پێویسته‌  گه‌نج خۆی دروست بكات، كه‌رەسته‌كانی خۆ دروست كردنیش له‌ ناو كۆمه‌ڵگاو سه‌رچاوه‌ زانستیه‌ جۆراوجۆره‌كانی ناو په‌رتوك و كتێبه‌كان  به‌ ده‌ست بهێنێت.

دیاره‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ درێژخایه‌نه‌، پێویستی به‌ به‌خشین و وه‌رگرتنه‌، واته‌  هێنده‌ی وه‌رده‌گری له‌ده‌وروبه‌ر پێویسته‌ زۆر به‌ سه‌غاوه‌ته‌وه‌ دو هێنده‌ ببەخشیه‌وه‌.

گه‌نجی كوردستان گه‌نجێكی زیندویه‌ پێویسته‌ باوه‌ڕ و متمانه‌ی زیاتر به‌ خۆی هه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ هوشیارو به‌ ئاگابێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ قۆناغ و هه‌لومه‌رجی گوزه‌رو ئاینده‌ هه‌بێت، خوێندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كان هه‌بێت، نه‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازو  هه‌لپه‌رسته‌كان. نه‌كه‌وێته‌ ژێربارو كاریگه‌ری هیچ ده‌ستكه‌وت و ته‌ماعێكی ماددی و مه‌عنه‌وی مه‌به‌ستدار كه‌ ئامانج پوكاندنه‌وه‌ی دنیا بینی‌ و بزێوی گه‌نج بێت.

ئا لێره‌وه‌ ده‌بێته‌ كه‌سایه‌تیه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ناو كۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ری، كاره‌كته‌رێكی كاریگه‌رو به‌رچاو رون و به‌ ئاگاو شیاو و به‌متمانه‌و خۆشه‌ویست. ده‌توانێ ببێت به‌رابه‌رو پێشه‌نگی هوشیاركردنه‌وه‌ی  نه‌ته‌وه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و گه‌نجان به‌ تایبه‌ت. ده‌توانێ ببێته‌  ده‌نگ و نوێنه‌ری نه‌وه‌یه‌كی نوێخوازو بنیاتنه‌ر.

دواجار گه‌نج و گه‌نجان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانن ببن به‌ هێزی گۆڕانكاری بنیاتنانی دواڕۆژێكی پرشنگدار بۆ خۆیان و گه‌له‌كه‌یان. گه‌نجان ده‌توانن  رابه‌رایه‌تی هه‌مو جوڵانه‌وه‌ سیاسی و رۆشنبیری كلتوری و فه‌رهه‌نگیه‌كان بكه‌ن. گه‌نجان ده‌توانن پێشه‌نگایه‌تی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكه‌ن بۆ هوشیار كردنه‌وه‌و خۆناسین و یه‌كگرتویی و یه‌ك هه‌ڵوێستیان له‌ پێناو  چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراتی، ماف و ئازادی و داخوازیه‌كانیان، به‌ره‌و رزگاری و سه‌روه‌ری بۆ هه‌موان، گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتیمانی.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

گه‌نج… Reviewed by Xwendga Kurdish on 5:12:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.