به‌په‌له : ئێستا یه‌كه‌می كوردستان له هه‌ولێره و دووه‌میش له سلێمانی و سێیه‌م له گه‌رمیانه (به‌به‌ڵگه‌وه ) (كلیك بكه و ڕیزبه‌ندی دواین په‌كه‌مه‌كان بزانه)
نمرەی تاقیكردنەوەی گشتیی قوتابییانی قۆناغی نۆیی بنەڕەتی ئاشكرا كرا و 74 هەزار و 383 قوتابی دەرچوونە، قوتابییەكی شاری هەولێر یەكەمی سەر ئاستی كوردستانە.
ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تەمووز، بەگوێرەی ئەو ئامارەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە، تیایدا هاتووە، رێژەی دەرچوون 58.87%ـە، هەروەها 126 هەزار و 350 قوتابی بەشداریی تاقیكردنەوەكانیان كردووە و 74 هەزار و 383 قوتابی دەرچوونە.
لە ئامارەكان هاتووە، ئەو قوتابییەی یەكەم بووە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە هەولێرە، دووەم لە سلێمانی، سێیەم لە گەرمیان و چوارەمیش لە دهۆكە.
بڕیارە لە سەرەتای ئەم مانگەش ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ئامادەیی ڕابگەیەنرێت. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەش لە كەلار لە دواین ڕۆژی تاقیكردنەوەكان ڕای گەیاند، هاوكاری زۆری قوتابییان دەكرێت بەهۆی دۆخی هەرێمی كوردستان.
بەتێكڕای قوتابییانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی و 12 ئامادەیی، زیاتر لە 250 هەزار قوتابی بەشداربووی تاقیكردنەوەكان بوونە.
وشە - رامیار جەواد
سه‌رچاوه
http://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=20780&Jor=14
وه
http://www.radionawa.com/kum/view.aspx?n_=127613&m_=1
------------------------------------------------
یه‌كه‌م:
قوتابی ( سه‌دا جه‌عفه‌ره ) لە قوتابخانەی سەرکەوتن لە كۆیه‌یه توانیویەتی کۆی گشتی نمرەی 899.6 بەدەستبێنێت کە دەکاتە 99,96
دووه‌م:
ڕاڤیا عەبدولجەبار خوێندکاری قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی لەقوتابخانەی سازگاری بنەڕەتی پارێزگای ھەڵەبجە لەدیدارێکی تایبەتدا ڕاگەیاند : سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ ئەنجامەکەم وەرگرتەوەو توانیم نمرەی 99.15 = 892.3 بەدەست بھێنم و تائێستاش لەسەر ئاستی پارێزگای ھەڵەبجە یەکەمم.
قوتابی ( سه‌ردار عبدالجبار ) لە قوتابخانەی باباگوڕگوڕ لە ڕانیە توانیویەتی کۆی گشتی نمرەی 884,2 بەدەستبێنێت
به‌په‌له : ئێستا یه‌كه‌می كوردستان له هه‌ولێره و دووه‌میش له سلێمانی و سێیه‌م له گه‌رمیانه (به‌به‌ڵگه‌وه ) (كلیك بكه و ڕیزبه‌ندی دواین په‌كه‌مه‌كان بزانه)
Reviewed by k
on
6:07:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: