Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گۆڕانكاری لەبەشەكانی زانستی و وێژەیی دەکرێت

وەزارەتی پەروەردە لەبەرنامەیدا گۆڕانكاری لەبەشەكانی قۆناغی ئامادەیی بكات، بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامەكان و چاپەمەنییەكان لەوەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت: پێشنیازێك هەیە بۆ ئەوەی بەشی زانستی و وێژەیی، لەقۆناغی ئامادەیی هەریەكەیان بكرێن بەدوو بەشەوە.

كاوە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامەكان و چاپەمەنییەكان لەوەزارەتی پەروەردە بە SNNی راگەیاند:” پێشنیازێك هەیە بۆئەوەی بەشی زانستی و وێژەیی لەقۆناغی ئامادەیی هەریەكەیان بكرێن بەدوو بەشەوە، بەجۆرێك خوێندكارانی بەشی زانستی ئەوانەی خوازیارن بچنە كۆلێژی پزیشكی وانەی (كیمیاو زیندەوەرزانی) زیاتر بخوێنن، ئەوانەشی خوازیارن بچنە كۆلێژی ئەندازیاری، وانەی (بیركاری و فیزیا) زیاتر بخوێنن، بەهەمان شێوەش خوێندكارانی بەشی وێژەیی بەسەر دوو بەشدا دابەشدەكرێن.

وتیشی: “وەرگرتنی خوێندكاران لەهەریەك لەو بەشانە، لەسەر بنەمای نمرەكانیان دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عیراق ماوەی سێ ساڵە لەسەر ئەو بنەمایە خوێندكار لەكۆلێژو پەیمانگاكان وەردەگرێت.

سەبارەت بەوەی ئایا بڕیار لەسەر پێشنیازەكە دراوە، كاوە عومەر رایگەیاند: تائێستا كۆبوونەوەی لەسەر نەكراوە كە ببێت بەبڕیار.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

گۆڕانكاری لەبەشەكانی زانستی و وێژەیی دەکرێت Reviewed by Unknown on 4:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: