مامۆستا عباس محمد: لەریگای پەروەردەوە،تاکی کوردستانیمان ڕاهێنا بڕوایان بە کیانێکی سەربەخۆ هەبێت ..

ئامادەکردنی :ستافی سایتی پەروەردەی مەخموور
پرسیار:سەرەتا دەمانەوێت بپرسین، بەرێز مامۆستا عباس ئێوە وەکو کادیرێکی پەروەردەی فەلسەفەی پەروەردە لای ئێوە چی دەگەیەنێت ،بەمانایەکیتر دەتانەوێت لەرێگای پەروەردەوە چی ببەخشنە کۆمەڵگا ؟
مامۆستا عباس :فەلسەفەی ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە کار دەکەین لەسەر پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و مۆدێرن و پڕ زانست و مەعریفە ، دڵسۆز بۆ خاک و نیشتیمان ،خاڵی لە رق و توندوتیژی و توندڕەویی،رەوشت بەرز و رۆشنبیر و داهێنەر ، ئامانجی ئێمە گەیاندنی تاکی کوردەستانیە بە گەیشتنی ئاستی زانستی و رۆشنبیری بە هەر تاکێکی ئەوروپایی و ئەمەریکایی و وڵاتانی تری پێشکەوتووی دنیا .

مامۆستا عباس محمد :دەتوانین بڵیین بە هەوڵی هەموو لایەک و سیاسەتێکی پەروەردەیی کە حکومەتی هەرێم پەیڕەوی کردووە ئیستا خاوەنی سیستەمیکی مۆدێرنی رێک و پێکین و بەردەوام لیژنە و گروپی جۆراو جۆریش لە هەوڵی گۆرانکاری و بەرەوپیش بردنیدان ،لەم سیستەمەدا لە پڕپگرامەکاندا جگە لەوەی ئاستی زانستی پڕۆگرامەکان هاوتای وڵاتانی پێشکەوتوو کراوە، لەهەمان کاتیشدا حیساب بۆ کەلتور و هۆشیاری کۆمەڵگای کوردی کراوە ، ئەگەر دیقەت بدەین ئیستا مناڵان و قوتابیان و گەنجانی کوردستان بروای تەواویان بە مافی مرۆڤ و دیموکراتی و مافی مناڵ و ئاژەڵ و پاراستنی ژینگە و یەکسانی تەواوی ژنان و ئافرەتان هەیە ، ئەمە لەکویوە هاتووە ؟ هەموو ئەمانە لە سیستەمی پەروەردە لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن جێگای کراوەتەوە و ووردە ووردە بۆتە کەلتووری باوی کۆمەڵگا .
مافی بڕیاردانی جارەنووس، شارەزایی لە مێژوو و جوگرافیای کوردستان، شارەزایی لە کەلتور و زمانی خەڵکی کوردستان،بەسەرهات و کارەسات و دەربەدەری و شۆرش و ڕاپەڕین و قوربانیدانەکانی، بۆتە بەشێک لە سیستەمی خوێندن لە کوردستان و چۆتە نێو هزر و ناخی تاکی کورد،بۆیە ئیستا دەبینین ئەو نەوەیە سەرەڕایی ئەوەی خۆی لەناو رووداوەکانی سەدەی رابردوو نەبووە، بەڵام بە دڵ و بەگیان دەیەوێت خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ بین و پشتگیری دەکا .
هەر لێرەشدا دەمەیت ئاماژە بەوە بکەم لەماوەی سەد ساڵی رابردوو تاکی کورد لەژێر دەستی رژێمە یەک لەدوایی یەکەکان، بە دەیان شێواز چەوسێندراوەتەوە و شکێندراوە، کەسایەتی لەکەدار کراوە بۆیە ئێمە لە پەروەردە ئەرکێکی قورسمان لەسەر شان بووە و دەبیت کە شکۆ بۆ تاکی کوردستانی بگەرینینەوە ، هەنگاومان ناوە و دەبێت زیاتر و بەردەوام بین ، هەموو ئەو وەزعە ناخۆشانەی باسمان کرد تەنها یەک شتی فێرکردین کە دەبیت تاکەکان رابهێنین و گۆش بکەین بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە و دیموکراسی و دلسۆزی بۆ خاک و خۆڵی نیشتیمان و بیانکەین بە خاوەنی قسە و قراری خۆیی .
پرسیار: لێرەدا دەمانەوێت زیاتر لەسەر ئەم پرسەدا بوەستین ، ئێوە وەکو وەزارەتی پەروەردە لە رووی عەمەلیەوە هەنگاوی چیتان ناوە بۆ گۆشکردنی مناڵان و قوتابیان بە هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی ..؟

پرسیار :لایەنێکیتر کە دەمانەوێت ئاماژەی بۆ بکەین ،کارکردنە لەسەر دەروونی تاکی کورد کە بەدرێژایی مێژوو دوژمنان هەوڵیانداوە لەپاڵ شەڕەکانیتریان شەری دەروونیشمان بکەن ، لە سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە چیتان کردوە کە ئەرکێکی گەورەتان دەکەوێتە سەر شان ؟

نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
مامۆستا عباس محمد: لەریگای پەروەردەوە،تاکی کوردستانیمان ڕاهێنا بڕوایان بە کیانێکی سەربەخۆ هەبێت ..
Reviewed by Unknown
on
3:26:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: