گردەکەو کۆمپانیای وشەو کەی ئێن ئێن کرابەناوی کوڕەکەی نەوشیروانەوە
سایتی ئاوێنە لە هەواڵیکیدا باسی گواستنەوەی موڵکەکانی نەوشیروان مستەفا دەکات بۆ کوڕەکەی و ئەمەش دەقی هەوالەکەیە: مه‌حمود ره‌زا: چیا ته‌ماعی ئه‌وه‌ی نییه ببێت به‌رێكخه‌ری گشتی خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای وشه له‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ “چیا”ی كوڕی دوای گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای وشه‌و پشكی 15% كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ، له‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه بۆ چیای كوڕی، مه‌حمود ره‌زا هه‌ڵسوراوی گۆڕان ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه به‌پشتیوانی گروپێك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه بكرێت “چیا” ببێته خاوه‌نی بڕیاری سیاسی بزوتنه‌وه‌كه، ئه‌و ده‌ڵێت “چیا ته‌ماعی ئه‌وه‌ی نییه ببێت به‌رێكخه‌ری گشتی”. ئاوێنه، سلێمانی: مه‌حمود ره‌زا، هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان‌و ئامۆزای نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، له‌لایه‌ن نه‌یارانی گۆڕانه‌وه پاگه‌نده‌یه‌كی زۆر بۆ بزوتنه‌وه‌كه ده‌كرێت، ئه‌و وتی “من به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ته‌ماعه‌م له‌چیادا نه‌بینیوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌رێكخه‌ری گشتی، خه‌ڵك پڕوپاگه‌نده ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌حزبی بنه‌ماڵه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ‌و زۆریشیان پێخۆشه كه ئێمه‌ش وامان لێبێت”. وتیشی “هه‌رچه‌نده چیا حه‌قی هه‌یه وه‌كو حه‌ق، چونكه چیا‌و نماو من‌و هه‌مو یه‌كێك له‌ئێمه بۆمان هه‌یه خۆمان كاندید بكه‌ین بۆ رێكخه‌ری گشتی، به‌ڵام چیا ته‌ماعی وای نییه”. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌دوای گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای وشه له‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه بۆ چیای كوڕی، كه كۆمپانیاكه خاوه‌نی گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته‌و كه‌ناڵی KNNو چه‌ندین مومته‌له‌كاتی مادی تره، باس له‌چڕكردنه‌وه‌ی جۆرێك له‌ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی چیادا ده‌كرێت، مه‌حمود ره‌زا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆمپانیای وشه كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه، به‌ڵام [...]
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
گردەکەو کۆمپانیای وشەو کەی ئێن ئێن کرابەناوی کوڕەکەی نەوشیروانەوە
Reviewed by Unknown
on
10:11:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: