یاسای دامه‌زراندنی ده‌رچوه یه‌كه‌مه‌كانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان په‌سه‌ندكرا
سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، یاسای ژماره‌ی دامه‌زراندنی ده‌رچوه یه‌كه‌مه‌كانی په‌سه‌ندكرد. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌مڕۆ فوئاد مه‌عسوم “یاسای دامه‌زراندنی ده‌رچوه یه‌كه‌مه‌كان”ی په‌سه‌ندكرد به ژماره 67ی ساڵی 2017، كه پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر داب‌و. ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، یاساكه به مه‌به‌ستی رێزلێنانی هه‌وڵی ئه‌و خوێندكاره یه‌كه‌مانه داڕێژراوه “بۆ پشتیوانیی پرۆسه‌ی زانستیی له عێراق”. یاساكه دوای په‌سه‌ندكردنی نێردراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بۆ كارپێكردنی. به‌پێی مادده‌ی دووی یاساكه پێویسته زانكۆ‌و په‌یمانگا حكومه‌ییه‌كان سێ ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی به‌شه زانستییه‌كان دابمه‌زرێنن له میلاكی خۆیان.
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
یاسای دامه‌زراندنی ده‌رچوه یه‌كه‌مه‌كانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان په‌سه‌ندكرا
Reviewed by Unknown
on
7:19:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: