Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕۆژی ٣ شەمە خۆپیشاندانە لە زانکۆی سلێمانی

مامۆستایەکی زانکۆ داوای خۆپیشاندانی خوێندکاران و مامۆستایان دەکات بۆ دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر بریاری وەرگرتنی ١٠٠ هەزار دینار لەبری مانەوە لەبەشی ناوخۆیی و ئەمەش دەقی داواکاریەکەیەتی: ئاگاداری بۆ سەرجەم مامۆستایان و دکتۆر و پڕۆفیسۆرەکانی زانکۆ. وەک مامۆستایەکی زانکۆ و ویژدان زیندوو و خەمخۆر و داکۆکیکار لە مافی ڕەوای خوێندکار داوا لە سەرجەم ئەو مامۆستا و دکتۆر و پڕۆفیسۆرە ویژدان زیندوو و خەمخۆری ڕاستەقینەی خوێندکار و ڕاستگۆیانە دەکەم کە هەمیشە دەڵێن لەگەڵ داواکردنی مافی ڕەوای خوێندکارداین و پشتیوانیان دەکەین، فەرموو با هەموو پێکەوە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 11/7/2017 کاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی، لەبەردەم بینای سەعاتەکە بەشداری گردبونەوە و ناڕەزایی دەربڕینی هێمنانەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بین بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیاری نایاسایی و بەزۆر سەپێنراوی 100000 دیناری بەشە ناوخۆییەکان، کە دەستەی سەرپەرشتیاری (مافەکانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ) ڕێکیخستووە ،، لە کاتێکدا بارودۆخی خوێندکار و خێزانی خوێندکار لەوپەڕی خراپی و کەمدەرامەتیدایە و هیچ سەرچاوەیەکی بژێوی ژیانیان نیە لەسایەی حیزب حکومەتی دز و فاشل، کە لە ئێستادا خوێندکار مافی خۆیەتی نمرەی تاقیکردنەوەکانی بێ بەرانبەر پێ بدرێتەوە بەڵام لەبەرانبەر نەدانی ئەو بڕە پارەیە لەبەشەکانیان و لیژنەی تاقیکردنەوەکاندا دەست بەسەر نمرەکانیاندا گیراوە و نمرەیان نادەنەوە، تکایە ڕۆژی سێ شەممە سەرجەم خوێندکارانی ناوەوە و دەرەوەی شار و مامۆستایان و دکتۆر و پڕۆفیسۆرەکان کەمێک کاتی خۆتان تەرخان بکەن بۆ بەشداریکردن و ئامادەبونتان [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ڕۆژی ٣ شەمە خۆپیشاندانە لە زانکۆی سلێمانی Reviewed by Unknown on 9:16:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.