وردەکاریی کوژرانی مامۆستایەكی زانكۆ و فەرمانبەرێك لە خەبات
رووداو- هەولێر جەلیلی تەمەن 27 ساڵ، ماوەی ساڵێك بوو لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی قەزای خەبات وانەی دەگوتەوە، خۆیشی هەر خەڵكی قەزاكە بوو، كاتێك لەگەڵ كوڕە پوورێكی كە ئەویش فەرمانبەرە، بەڕێگاوەبوون بچنە بازاڕ، لەلایەن دوو كەسەوە دەستدڕێژی گوللەیان لێكرا و كوژران. پرسەی هەردووكیان لە یەك مزگەوت و یەك خێوەتدا بەڕێوەچوو. رۆژی 27/6/2017 مامۆستایەكی زانكۆ بەناوی جەلیل خەلیل تەمەن 27 ساڵ، لەگەڵ كوڕە پوورێكی بەناوی مەجید رەشید، لە كاتی چوونیان بۆ بازاڕی قەزای خەبات، لەلایەن دوو كەسەوە بەناوەكانی (ل) و (خ) تەقەیان لێكرا و كوژران. شاخەوان خەلیل كە برای جەلیلە، بە (رووداو)ی گوت “ئێمە دوور و نزیك پەیوەندیمان بەو كێشە كۆمەڵایەتییەوە نەبوو كە برا و پوورزاكەم بەهۆیەوە بوونە قوربانی”. دەیانویست دەستدرێژی بكەنە سەر ژنێك شاخەوان كێشەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ دراوسێیەكی ماڵی پووریان كە پیاوی ماڵەكە پەیوەندی لەگەڵ ژنێك هەبووە. شاخەوان گوتی: “مێردی ئەو ژنە لەگەڵ خزم و كەسوكارەكەی هەڵدەكوتنە سەر دراوسێكەی ماڵی پوورم، بەڵام پیاوەكە لە ماڵەوە نابێت، هاوژینەكەی هاوار دەكات و هانا بۆ پوورم دەبات، پوورم و منداڵەكانی پێیاندەڵێن واز لەو ئافرەتە بهێنن، ئێوە كە كێشەتان لەگەڵ مێردەكەی هەیە بڕۆن ئەو بدۆزنەوە، بەڵام ئەوان دەڵێن دەستدرێژی دەكەینە سەر ژنەكەی، وەك چۆن ئەو دەستدرێژی كردووەتە سەر ژنی ئێمە، پووریشم ئەوەی پێ قبوڵ نەكرابوو، بەرگریی لەو ژنە كردبوو، ئیتر ئەمە دەبێتە هۆكاری كینە و رقی [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
وردەکاریی کوژرانی مامۆستایەكی زانكۆ و فەرمانبەرێك لە خەبات
Reviewed by Unknown
on
9:44:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: